كراسی هاوینەی ئافرەتان

كراسی هاوینەی ئافرەتان
جل و بەرگ تا چەند ناسك بێ ئەوەندە كچان جوانتر و گەشاوەتر دەكات. جلی جوان، ئاوێنەیەكە بۆ جوانیی كچان و خانمان، بە تایبەت كراس و عەزیەی درێژ، كە چەندین شێوە و چەشنی هەیە، كراسی درێژ جوانییەكەی بەربڵاوە، لە هەموو لایەكەوە جوان و سەرنج راكێش دێتە بەرچاو، زیاتر لە بۆنەی تایبەتی وەك یادی لە دایك بوون، هەروەها لە زەماوەند و ئاهەنگی بچووكیش لەبەر دەكرێن، كراسی رەنگاوڕەنگ، مۆدی سەردەمە، تەنانەت خانمانیش دەتوانن لە ماڵدا لەبەری بكەن، چونكە جوان و نەخشینە. لە هاوینیشدا كراسی تەنك و ناسك دێنە كایەوە، دیزاینەكەی ناسك و دڵگیرە، لەبەر كردنیشی خۆش و بێ كێشەیە، بە سەلیقە و حەزی خانمانە، ئەو جۆرە كراسە، هەر یەكە بە شێوازێكە، هەندێكیان یەخەیان كراوەیە و لە شێوەی بازنە وان، هەندێكی دیكەشیان بەرۆكت بە دیار دەخەن، هەندێكی دیكەش داپۆشراون. پۆشینی ئەو جۆرە كراسە دەكەوێتە سەر زەوقی كەسەكە، كچانیش ئازادن لە هەڵبژاردنی هەر جۆرە رەنگ و نەخشێك، بەڵام گرنگە كراسەكە پڕ بە بەریان بێت تا لە سەر جەستەیان جوان بنیشێت.
Top