پێڵاوە تازەكەی خانمان!

پێڵاوە تازەكەی خانمان!
ماوە ناماوە مۆدی تازە و جوانی پێڵاوی خانمان دەردەكەوێ، هەندێكیان بە پێی ستایلی وەرزن، هەندێكی دیكەشیان بەنەخشی جوانەوە دەكەونە بەردەستی خانمان، كەچی هەندێكیشیان بە شێوەی جیاواز لە شێوەی خۆیان دروست دەكرێن، تا ببنە جێ سەرنجی كڕیاران. ئەمانە چەندین پێڵاوی شێوە جۆراوجۆرن، هەر یەكە لە شێوەی كەرەستەیەكی دیكە وەرگیراوە، تا هەر كاتێك یەكێك لەو جووتە پێڵاوانەت بەرچاو كەوت، كەرەستەیەكی دیكەت بێتە پێش چاو. پێڵاوی لەم جۆرە پاژنەبەرزی پێدەڵێن، بەرهەمی كۆمپانیای (كۆبی لیڤی)ی بولگاریایە، سەیرترینیان ئەوەیە كە پاژنەكەی لە شێوەی بنێشت وایە، وەك ئەوەی ئەو كەسە پێی لە بنێشتێك نابێ، پاشان قاچی هەڵبگرێ و بنێشتەكەش بە پشتەوەی پێڵاوەكەیەوە بێت، ئەم وێنانە چەندین وێنەی جۆراوجۆری پێڵاوی لەم چەشنەن، كە بۆ خۆشی و سەرنج راكێشی خەڵك دروست كراون.
Top