ئاشنای نینۆك كردنی دروست بە

ئاشنای نینۆك كردنی دروست بە
نینۆك كردن كارێكی وردە، زۆربەی كچان بە دەستییەوە گیرۆدەن، هەندێ جار گرفتیان بۆ دروست دەكات، بە تایبەت لە راست كردن و جوان بڕینی نینۆكدا، چونكە لە دوای نینۆك كردن، بۆیە كردنی ئاستەم دەبێ ئەگەر نینۆكەكان یەكسان و هاوشێوە نەبن. بۆ نینۆك كردنی دروست وا باشە ئاگاداری ئەم خاڵانە بین:
-بەر لە نینۆك كردن، بۆ ماوەی (5) خولەك هەردوو دەستت بخە ناو ئاوی شڵەتێنەوە، تا نینۆكت نەرم بێتەوە بۆ قرتاندن.
-ئەگەر خووت بە نینۆك قرتاندن بە ددان گرتووە، دەتوانی رێكخەری نینۆك بەكار بهێنی و راستیان بكەیەوە.
-هەرگیز بە مەقەس نینۆكت مەبڕە، چونكە ئەزیەتی ناو نینۆكەكە دەدات، رەنگە هەندێك جار بیشكێنێت.
-كە نینۆكت دەكەی، مەهێڵە نینۆكبڕ بەر پێستی نزیك لە نینۆكەت بكەوێ، چونكە ئەگەر بەری بكەوێت برینداری دەكات، پاشان دەبێتە برین و نینۆكت دەشێوێنێ.
Top