ساڵانێكە، چەندین كارخانە و كارگەی دروست كردنی كەل و پەل، بە بەرهەمی سەیر، توانیویانە سەرنجی زۆربەی خەڵك بۆ فرۆشتنی بەرهەمەكانیان رابكێشن، هەندێ لەو كەرەستانە جێگەی سەرنجن، كە جگە لەوەی بەم شێوە سەیرە دروست دەكرێن، كەچی خواستی زۆری لەسەرە لە لایەن خەڵكەوە. كارگەی (ڤالانتینا گۆنزرالیس)ی پورتوگال كە تایبەتە بە دروست كردنی كەل و پەلی ناو ماڵ، ئەوەتا لە دوا بەرهەمە سەیرەكانیدا، چەندین كورسی سەیر و سەمەرەی دروست كردووە، شێوەی ئەو كورسیانە، هەر یەكە جۆرە چەشنێكن، ئەوەی سەیرە شێوەیەكی جیاوازی هەیە لە كورسی ئاسایی، وەك ئەوەی كەرەستەیەكی دیكە بن، بەڵام لە راستیدا كورسی دانیشتنە. رەنگە لە داهاتوودا، شێوەی كەرەستەی ماڵ، لە شێوەی رەواڵەتی خۆیان نەبن، بەڵكو دیمەنێكی دیكە ببەخشن، وەك ئەوەی، كورسی دانیشن لە شێوەی ئوتۆمبێلێكی بچووك وابێ، تا ئێستا ئەو بیرۆكەیە جێبەجی نەكراوە، چونكە بیرۆكەیەكی ئەو كۆمپانیایە پورتوگاڵیەیە لەو بوارەدا.