بزانە كەلووەكەت چ دەڵێ !
August 6, 2014
رەنگا و ڕەنگ
وا پێویست دەكات ئەو كێشەیەی ئێستات بێ دەنگی چارەسەر بكەیت، چونكە ناحەزت زۆرەو هەوڵ دەدەن كێشەكەت ئاڵۆزتر بكەن، هەر لە ماوەیە كەێك ماندوو دەردەكەویت.
گا
ئەو دونیایە تەنیا رۆژێكو دووان نییە، رۆژێك هەر دێت ئەو كەسەی كە هەڵویستی بەرامبەرت خراپە پەشیمان بێتەوە، كەمێك دان بەخۆتا بگرە.
جمك
لایەنی سۆزداریت كێشەو گرفتی تێدەكەوێت، بەڵام دەستەوەستان نامێنیتو هەوڵی بنبڕكردنی گرفتە كان دەدەیتو لایەنی بەرامبەر لە راستیەكان دەگەینیت، بەمەش ویژدانت ئاسوودە دەكەیت.
قرژاڵ
مەترسە لە رووبەروونەوەی هەندێ هەڵوێست كە پەیوەندی بەخۆشەویستەكەتەوە هەیە، لە رابردوو دووربكەرەوە تا بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێیت، ئامۆژگاری دەوروبەرەكەت وەربگرە.
شێر
لەو پرۆژەی كە بۆ دوارۆژ بیرت لێكردۆتەوە تەنها ئەوەندەی پێویستە دەست بە جێبەجێكردنیان بكەیت ئەوەی دیكە خۆی بە ئاسانی جێبەجێ دەبێت، گۆڕانكارییەكان وات لێدەكەن لەڕووبەرووبوونەوە نەترسی.
گوڵەگەنم
لە بواری سۆزدارییەوە سۆزێكی ئێجگار قووڵ لە ناخی دڵتەوە هەڵدەقوڵێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەش زۆر پارێزی نزكیی خۆشەویستەكەت دەبیتەوە، پێویست بەم هەموو گومانە ناكاتو دوو دڵیش مەبە.
شایان
لە بواری ئەڤیندارییەوە هەست بە دڵتەنگی دەكەیت، ئەمەش بەهۆی دوودڵیتەوە بەرامەبەر بە دۆستەكەتو وا هەست دەكەیت كە زۆر شت هەیە لەتۆی دەشاترێتەوە لەبیرت نەچێت تۆش زۆر شتت لەو شاردۆتەوە .
دووپشك
دڵی دۆستەكەت مەڕەنجێنەو گرنگی پی َبدە ، چونكە ئەو تۆی زۆر خۆشدەوێ، ئاگاداری هەڵسوكەتت بە ئەم ماوەیە هەست بەماندوو بوونو بێزاری دەكەیت.
كەوان
ئەم ماوەیە زۆر گرنگی بە ژیانی كۆمەڵایەتیت دەدەیت، هەروەها ئاواتو حەزەكانت زیاتر دەبێت، بەڵام كەمێك دڵتەنگ دەبیت بەهۆی نارۆشنی ئاكامەكان، بەڵام چونكە بەخت یاوەرت دەكات سەركەوتنم بۆ تۆیە.
گیسك
پاداشتێكت بەدەست دەگاتو باری داراییت بەرەو باشتر دەبات، پرۆژەی گەشتێك سەردانی كەسێكی ئازیری دوور لەمێشكت سەرهەڵدەدات، گرفتە سۆزدارییەكەشت بەرو كۆتایی دەچێت.
گۆزە
سادەییو ساكاریت ئاكارو رەوشتی جوانتر كردوویت لەلای كەسوكاریشت شیرینترو خۆشەویستر بوویت، بەڵام هەست دەكیەت كەسانێك ئەم هەڵسوكەوتانەی تۆ بەهەڵە لێك دەدەنەوە.
نەهەنگ
لایەنی سۆزداریت كێشەو گرفتی تێدەكەوێـت، بەڵام دەستەوەستان نامێنیت و هەوڵێ بنبڕكردنی گرفتەكان دەدەیتو لایەنی بەرامبەر لەراستیەكان دەگەیەنیت، بەمەش ویژدانت ئاسوودە دەكەیت
