پەپوولە لە لای كچان خۆشەویستە، نەوەك كچان تەنانەت كوڕانیش پەپوولەیان پێ جوانە، وەك باڵندەیەكی سروشتی و باڵ رەنگاوڕەنگ لە پێش چاومان قەشەنگ و دڵگیرە. هەر بۆیە كۆمپانیاكانی دروست كردنی ئێكسسوار، هەروەها پسپۆرانی ئێكسسوار لەو راستییە ئاگادارن و چەندین ئێكسسواریان لە شێوەی پەپوولە دروست كردووە، كە جێگەی بایەخ و جوانیی كچانە، ئەوەتا چەند نموونەیەك لە گوارە لە شێوەی پەپوولە هەن، هەر زێنەتە لە گوێی كچان ببیندرێ، چونكە لە شێوەدا ناسك و جوانن، هەروەها وەك پەپوولەش لە جوانیدا دەردەكەوێ، كچان و خانمان دەتوانن ئەو جۆرە ئێكسسوارە هەڵبژێرن، تا گوێچكەیان بە باق و بریقەكەی بگەشێتەوە. ئەگەرچی گوارەی شێوە پەپوولە گەورەیە، بەڵام كاتێك لە گوێچكەت دەبێ هەستی پێ ناكەی چونكە كێشی كەمە، ئەوەندە جوانیشە كە دەبێتە ئێكسسوارێكی ناوازە لە گوێچكەتدا.