چارەسەر كردنـی لۆچی پێست

چارەسەر كردنـی لۆچی پێست
پێستی هەندێك لە كچان و خانمان تووشی چرچ و لۆچی دەبێ، ئەویش لە ئەنجامی هەندێ هۆكاری دیار و نادیار. ئەوانەی دیارن، تیشكی بەتینی هەتاو بەر پێست بكەوێت، هەروەها تیشكی وەنەوشەیی گەردوون كە بەیانیان بەر لە خۆرهەڵاتن ئەو تیشكە هەیە، یان كاتێك كچان رێژەیەكی زۆری ماكیاژ لە دەم و چاویان دەدەن، كە شەوانە دەمێنێتەوە تا بەیانی، ئەوەش ئەزیەتی خانەكانی پێست دەدات و چرچیی لێ دروست دەكات. جگە لەوانە، حاڵەتی شەكەتیی دەروونیش هۆكارێكە بۆ چرچ و لۆچیی پێست. ئەگەر نیازتە پێستت لە چرچ و لۆچ دوور بێ، دەتوانی بەم هەنگاوانەی دادێن رێی لێ بگریت:
-سەرەتا دەبێ بزانی پێستت چ جۆرێكە و بەرانبەر بە چی هەستیارە، وەك ئەوەی پێستت: وشكە، چەورە، تێكەڵە، ناسك و هەستیارە، هەر دەبێ خۆت بزانی چ شتێك ئەزیەتی پێستت دەدا، وەك ئاوی سارد و گەرم، یان كرێم و ماكیاژ.
-لێدانی كرێمی دژە چرچ و لۆچی، چەندین جۆرە كرێمی لەم جۆرە هەن، تۆش دەتوانی بەكاریان بێنی، لەو كاتەی دەچیتە بەر هەتاو، یان كاتێ لە ماڵەوە دەبی، هەروەها بۆ ئەو كاتەش باشە كە هەست بە دەركەوتنی چرچ و لۆچی بچووك لە دەم و چاوت بكەی.
-چرچ و لۆچی تەنیا لە پێستی دەم و چاو نییە، بەڵكو لە هەموو لایەكی پێستی جەستە دەردەكەوێ، ئەگەر زانیت جەستەشت چرچ و لۆچی تێ كەوتووە، رێگریی لێ بكە، چونكە رەنگە تەشەنە بكات و زیاتر بێ.
-میوە و سەوزە زۆر بخۆ، چونكە پێستت جوان دەكات و لە چرچ و لۆچی دەپارێزن، بە تایبەتی ترێ، مۆز، پرتەقاڵ. هتد.
-هەوڵ بدە سبەینان كرێمی دژە چرچ و لۆچی لە دەم و چاوت بدەی، تا لە تیشكی سینی و وەنەوشەیی بتپارێزێ.
-ماوەی هەر (6) مانگ جارێك جۆری كرێمی دژە چرچ و لۆچیەكەت بگۆڕە، تا زیاتر كاریگەریی هەبێ، بزانە كامە جۆریش كاریگەریی باشترە، لە سەر ئەو بەردەوام بە.
بەیانیان زوو و شەوانیش بەر لە نووستن، دەم و چاوت جوان بشۆ، هیچ بۆیە و ماكیاژێكی پێوە مەهێڵە، بەم جۆرە پێستت لە چرچ و لۆچی بە دوور دەكەی.
Top