ماكیاژی چاوی بچووك

ماكیاژی چاوی بچووك
چاوی كچان لە قەبارەدا، هەر یەكە بە شێوە و چەشنێكە. هەیە گەورەیە و هەشە بچووكە، بۆ هەر چاوێك چەشنە ماكیاژێكی تایبەت و گونجاو هەیە. گرنگە كچان بزانن چ جۆرە ماكیاژێك بۆ چاویان جوانە و گونجاوە، هەندێ جاریش بە هۆی هەڵەی ماكیاژەوە، جوانی چاویان دەشێوێت، ئەگەر دەتەوێ چاوەكانت گەش و جوان بن، ماكیاژێكی جوانیان بۆ هەڵبژێرە، خۆ ئەوانەی چاویان بچووكە یان چێوەی چاویان باریكە، چەند رێنماییەك هەن پێویستە بیزانن:
-ئەگەر دەتەوێ چێوەی چاوت گەورە دیار بێ، پێویستە بە لاینەر هێلێكی گەورە و درێژ لە برژانگی سەرەوە بدەی، كە بەرەو دیوی دەرەوەی چاو بچێ، زیاتر چاوت گەشتر و گەورەتر دیار دەكەوێت.
-ئەگەر برژانگی دەستكردیش بەكار بهێنیت، شێوەی قەبارەی چاوت گەورەتر نیشان دەدات، چونكە برژانگی دەستكرد چاو گەورە دەكات.
-دەتوانین لە رێگەی بەكار هێنانی كلی سپی، یان ماكیاژی رەنگ سپی بۆ چاو، رەنگی چاو زیاتر گەشاوەتر و گەورەتر دیار دەكات.
-ئەگەر رەنگی قاوەیی یان زیوین لە دەوروپشتی چاو بدرێ، كە ئەو رەنگە پشت چاو گەورە و گەش نیشان دەدات، لەگەڵ كلی رەشیش، یان رەنگی رەش لە چێوەی خوارەوەی چاو بدرێ، ئەوەشیان شێوازێكی گونجاوە بۆ گەورە نیشان دانی چاو.
Top