بزانە كەلووەكەت چ دەڵێ !
July 20, 2014
رەنگا و ڕەنگ
لەگەڵ ئەوەی باری دەروونیت خراپە ئەمرۆ چارەسەریی بۆ ەگرفتێكی خێزانی دەدۆزیتەوە بەڵام سەرناگرێت.. گەشتێك دێتە پیش كاریگەری لەسەر ئایندەی ژیانت دەبێت.
گا
دواكەوتنت لەئەنجامادنی كارەكانت تووشی خەمۆكیت دەكات.. دەتوانیت رووبەرووی كێشەكانت ببیتەوە بەمەرجێك هەڵنەچیت لەتووڕەبوون.
جمك
ئەمرۆش لەو پەڕی رۆمانسەیەتدای.. هەندێك هەلسوكەوت دەكەیت دەبنە مایەی سەرسامبوونی دەوروبەرەكەت و لەگەڵ كەسایەتیە تەماویەكەوتدا ناگونجێیت.
قرژاڵ
كەسانی دەوروبەرت ناتخوێننەوە بۆیە پێویستە زیاتر لەرەفتارو قسەكردندا لە ئاڵۆزی دووركەویتەوە.. دیارییەك لە دۆستێكی دێرینت بەرێوە ، بە گرنگ ئەوەیە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسەدا دەكەیت.
شێر
باری سۆزدارییت لە لووتكەدایە.. بەڵام لەرووی پیشەییەوە دواكەوتوویت .. هاوسەنگی لەنێوان دڵ و عەقڵدا پێویستە .. هەر هەنگاوێت نا بیر بكەوە.
گوڵەگەنم
ئەگەر لە پیشەكەتدا سەركەوتوو نیتو كێشەت بۆ دروست دەكات .. باشتر وایە بوێرانە دەست بەرداری ببیت.. ئەمڕۆ پارە بە قەرز مەدە.. مەیدە بەكەسیش .
شایان
لەكارە مەترسیدارەكان دووربگەوە و خۆت مەخەرە ناو گیرو گرفتی پەیوەندی دار بەپارەو پووول، لە بڕیارداندا پشت بەخۆت ببەستی باشترە لەو كەسانەی كە بەرژەوەندی تۆیان ناوێ.
دووپشك
لەبەرامیەر گرفتە پیشەییەكانت ئەژنۆت نەلەرزێ .. گومانت لەدڵسۆزی خۆشەویستەكەت نەبێ ، ئەو جێگەی ئەو پەری متمانەو رێزە ، دەبێ قەدری بزانی.
كەوان
لەرووی داراییەوە كێشەیەكت بۆ دروست دەبێت بەڵام بەیارمەتی كەس و كارت كۆتاییان پێ دێتو كاریگەری لەسەر بودجەی مانگانەی خێزانەكەت نابێت ، ئەگەر بەهۆشیاریەوە مامەڵە بكەیت.
گیسك
ئەمرۆ ژیانت ئارامەو دیدارێكی رۆمانسی بەڕێوە.. كارەكانت بێ گرفت بەرێوەدەچن ..خەمە خێزانییەكانت كۆتاییان پێدێت.
گۆزە
هەوڵ بدەگرفتە رۆژانەییەكانت چارەسەر بكەیت تا بتوانیت لەبواری كۆمەڵایەتیو پیشەییدا هەنگاوی سەركەوتوانە بهاوێیت.
نەهەنگ
ئەمڕۆ رۆژێكی گونجاوە بۆ ئەوەی لەهەستی بەرامبەرەكەت بگەیت .. هاورێبەكی دڵسۆزت پەیوەندیت پێدەكاتو و دەرفەتی قازانجێكی باشت بۆ دەڕەخسَنێت.، دەرفەتی باش لەدەستی خۆت مەدە.
