چ بكەین تا بۆنی عەترەكەمان نەڕوات

چ بكەین تا بۆنی عەترەكەمان نەڕوات
كچان هەردەم بۆن و بەرامیان خۆشە، پێشتر مێخەك هەبوو لە مل دەكرا، بۆنێكی خۆش و سەرنج راكێشی هەبوو، ئێستا عەتری جۆراوجۆر لە بازاڕدا هەیە، زۆربەی كچانیش جۆرە بۆنێكیان پێ خۆشە و لە خۆیان دەدەن، ئەگەر دەتەوێ بۆنت خۆش بێ، با هەموو كات جەستەت پاك و خاوێن بێ، چونكە بۆن خۆشی لە پاك و خاوێنی سەرچاوە دەگرێ، عەتر و بۆنی ناو شووشە، بەم رێگایانە لە جەستە دەدرێ :
- وا باشە بۆن لەم شوێنانە بدرێ كە چەوری دەردەن، وەك : بن هەنگڵ، پشت گوێچكە، ئانیشكەكان.
- ئەگەر پێستت وشكە، هەوڵبدە بۆنێكی خەست هەڵبژێرە، واتە ئەوانەی پەیتن، تا بچێتە ناو خانە وشكەكانی پێستت و زیاتر بمێنێتەوە، یان دەتوانی ماددەی كرێمی فازلین بەكاربهێنێ بۆ چارەسەری گرفتی وشكی پێستت.
- زۆربەمان بۆن دەخەینە ناو لەپمان و هەندێك دەستمان لە یەك دەخشێنین و پاشان لە جەستەمان دەدەین، ئەوەش هەڵەیە، چونكە لە كاتی پێخشانەكە خانەكانی بۆنەكە ون دەبێ و بۆنەكەی دەڕوا، بۆیە وا باشە بۆن راستەوخۆ لە پێست بدرێ، تا كاریگەری خۆی هەبێ و بەم جۆرە بۆنەكە زیاتر دەمێنێتەوە.
Top