با سەرینەكەت لە شێوەی گوڵ بێ!

با سەرینەكەت لە شێوەی گوڵ بێ!
سەرین لە هەموو ماڵێكدا هەیە، چونكە لە كاتی نووستن و راكشان و پاڵدانەوە مرۆڤ سەرینی زۆر پێویستە، شێوەی سەرین لاكێشەیە، بەڵام خانمان دەتوانن ئەو شێوەیە بگۆڕن بۆ سەرینی شێوەگوڵ، تا دیمەنێكی خنجیلانەی هەبێ لە دیكۆری ماڵدا، لەم رێگەیەوە دەتوانی سەرینی ماڵەكەت بگۆڕی بۆ سەرینی شێوەگوڵ :
ئەو كەرستانەمان پێویستە بۆ ئەو مەبەستە، ماكینەی دوورمان، پارچە قوماش، مەقەس، پەموو.
هەنگاوەكانی دروست كردنی گوڵ سەرین :
- سەرەتا قوماشەكە بۆ چوار پارچەی یەكسان دەبڕین.
- پاشان دوو دوو پارچەكان لە شێوەی چوارگۆشە لە یەك دەدوورین، تا وەك شێوەیەكی بازنەیی دەبێ، پاشان هەر چوار پارچەكە لە یەك دەدووردرێن، كە تەنیشتێكی بە كراوەیی دەهێڵینەوە.
- دواتر بازنەكانی قوماشەكە دەچەمێنینەوە، پاشان ناو سەرینەكە پڕ پەمووی دەكەین كە شێوەی گەڵای گوڵی لێدەردەچێ.
- دواتر ئەو سەرەی بە كراوەیی بەجێمان هێشتبوو، پاشان بە دەرزی و داو، ئەو لایەی كە مابۆوە دەیدوورین.
- پارچە قوماشێكی درێژ دەبڕین، بەو پارچە قوماشە لەدەوری سەرینەكە دەئاڵێنین، تا جێگیر دەبێ و پاشان بە دەرزی و داو دەیدوورین.
- لە كۆتاییدا هەموو پارچەكان بەیەكتر دەدوورین، لە ناوەڕاستیدا شێوەی گوڵەكەی لێدەدەین و بەمەش دەبێتە گوڵ سەرین.
Top