شیعرێکی بێ خاڵ

شیعرێکی بێ خاڵ
کورد شاعیرانی گەورەی زۆرە، یەکێک لەو شاعیرانە (قانع)ی شاعیرە کە ھەزارەھا شیعری جوان و بەھێزی نووسیوە.
قانع تونای شیعری زۆر بەرز بووە. نامانەوێ زۆر بە بەژن و باڵای ئەو شاعیرە دا ھەڵبدەین، تەنھا شیعرێکی ئەو شاعیرەتان بۆ بڵاودەکەینەوە کە ھیچ خاڵێک (نوقتەیەک)ی لە شیعرەکەیدا بەکارنەھێناوە.. بەڵێ قانع شیعرێکی بێ خاڵ و نوقتەی نووسیوە، فەرموون ئێوە و شیعرە بێ نوقتەکەی قانع:
کاکە سـەلامـم لـە ھـــــــــاودڵدارم
لەمام و کەس و گەورەو سەردارم
لـــە دوای سلسلەی دوعـا و سەلامـــم
ھــاوەڵ گـوێ گــرە سا لـە کـەلامــم
ئەلحـەمـدو للە ئـاڵا ھـــــــــەڵکرا
مـاوەی دەردی دڵ ئـەمـرۆکە درا
سـوئال گـەر ئـەکـەی لە مولک و ماڵــم
لـەسەر مـەرامـە حـاڵ و ئـەحـواڵــــــــم
لاوی دڵ گـەرمـم ســـــــادەی وەرە لام
سەرکەوە کەم کەم ڕوولەڕووی مەرام
ڕوو کـــەرە راسـی داسی ئـاڵای ســـوور
درەو کــە عــەدوی لارو ھــار لـــە دوور
ئەگـەر لە مـامی لارم سام ئەکـەی
ھـەڵسە ھـەراکە لەمەرام ئەگــەی
ئـەو ھـەر عەدووی ڕووح گـرۆی سەلامـە
ھـــــەر لــە درۆدا سـەرداری عـــــــــامــە
کــاکـە ئـەم ئـاڵا مـــەرھەمی دەردە
مـەرھـەمی لاوی دڵ سـڕ و سەردە
ھـەر کـەس لـە ھـەر لاو ڕوو سـەر سامـە
ڕاکــا ئـەم ئــــاڵا کــۆگــــای مـــــــەرامـە

قانع
Top