لەلاتان سەیر نەبێ، ئەگەر رۆژێك سەردانی هیندستانتان كرد، كارتی داوەتنامەتان بۆ هات لە سەری نووسرابوو، (خۆشحاڵ دەبین بە ئامادەبوونتان لە زەماوەندی هاوسەری بۆ گوێدرێژەكەم، كە مانگایەكی جوان و خنجیلانەمان بۆ دۆزیوەتەوە)، ئەوە راستییە و نكۆڵی لێ ناكرێ، ئەوەتا ئاهەنگێكی تایبەت و گەورەیان بۆ هاوسەری پێكردنی گوێدرێژێك و مانگایەك، نزیكەی (5) هەزار ئامادەی ئەو زەماوەندە بوون، كە مانگایەكە ناوی (گانغا)یە، گوێدرێژیش (براكاش)بوو، لەبەر خۆشەویستی زۆربەی خەڵكی هیندستان بۆ گیانداری مانگا، ئەو كارەیان ئەنجام داوە، تا ئەو مانگایە لەژیاندا بمێنێ، لە داهاتووشدا چاوەڕێ بێچووە مانگای لێ دەكەن، ئەوەی جێگەی سەیرە، مانگا ئەوەندە بە جوانی رازاوەتەوە لەلایەن كۆمەڵە كچێكی ئامادەبوو لە ئاهەنگەكە، هەروەها گوێدرێژیش بە جلی سەیر و كەرەستەی رەنگاورەنگ لە زەماوەندەكەی ئامادە بوو.