دایكە جمك

دایكە جمك
دایكە جمك، ئەو نازناوەیە بەو ئافرەتە دراوە، كە تا ئێستا سێ جار منداڵی بووە و هەمووانیش هەر جمكن بوون. جارجار گوێمان لێ دەبێ كە ئافرەتێك جمكێكی بووە، هەر جارێكە و دووبارەش نابێتەوە، كەچی (كارین رۆدگێر)ی (41) ساڵ، ئەو ئافرەتەیە لە شاری گلاسكۆی بەریتانی دەژی (14) ساڵ پێش ئێستا جمكێكی بوو، كە (كایل و لویس) بوون، پاش (3) ساڵی دیكە دیسانەوە (فین و جود)ی بوو، بەم دواییەش دیسانەوە جمكێكی دیكەی بوو بە ناوی (ئالان و راون)، واتە تەنیا بە (3) سك، (6) منداڵی هەیە. لە پێشوودا تەنیا كوڕی دەبوو، بەڵام جمكەكەی ئەو جارەیان هەردووكیان كچن.
Top