كچان زۆر جار خەون بە رۆژی ئاهەنگ و پۆشینی جلی سپی دەبینن، یان بیر لەو لایەنە دەكەنەوە، ئەمەش ماف و خواستی گشت كچێكە لەو رۆژە تایبەتییەدا تاكو وەك شازادەیەك دەربكەوێت و ببێتە بووكێكی جوان بۆ هەڵبژاردنی گشت لایەنەكان، لەوانە: هەڵبژاردنی كراسی بووك – شێوەی تەسریحەی قژ- ماكیاژی رووخسار- كەرەستە و ئێكسسوارە سەرەكییەكان وەك تاجی سەر و تارای سپی و بازنگ و ئەڵقە و ملوانكە و گوارە، كە ئەوانەش رۆڵێكی گەورەیان هەیە لە زیاتر رازاوەكردن و جوان كردنی بووكان، لێرەدا لایەنێكی دیكەی گرنگ كە كەرەستە سەرەكییەكانی بووك دەخەینە روو، كە لەگەڵ ئەوەی دیمەنێكی سەرنجڕاكێش لەخۆ دەگرێت، هەروەها دەبێتە تەواوكەری جوانی بەشەكانی جەستە و ئێكسسوارەكان، لە پێشوودا گوڵی دەستكرد مۆدەی باو بوو، كەچی بەم دواییە گوڵی سروشتی جێگەی پێشووی گرتەوە، لە كاتێكدا گوڵی سروشتی بۆ ماوەیەكی كەم جوانییەكەی لە دەست دەدات بەهۆی قەرەباڵغی و نەبوونی كەشی پێویست لە دەستی بووك، بۆیە پسپۆرانی جوانكاری، دەڵێن: گوڵی دەستكرد گونجاوە و لە كاتێكدا دەكرێت وەك یادگارییەك لە دوای ئاهەنگ هەڵبگیرێت.