بەها و جوانیی دیكۆری مێزی ماڵ

بەها و جوانیی دیكۆری مێزی ماڵ
تاوەكو گۆڕانكاری لە دیكۆری ماڵ نەكەیت، جوانیی و شێوازەكانی ئەو گۆڕانكارییە بەدی ناكەیت، بۆیە هەردەم لە كاری تازە و گۆڕانكاریدا بە، ئەگەرچی كەرەستەكانیش نەگۆڕیت، بەڵام هەنگاوی جێ گۆڕكردنیان هەیە، كە ئەوەش بە گوێرەی ئەو گۆڕانكارییانە دەبێت كە ئەنجامی دەدەیت، بەڵام زیاتر لایەنی هەڵبژاردنی كەرەستەكان، رێگەیەكی گرنگە بۆ ئامادەكاریی دیكۆری ماڵ، لە هەر شوێنێكی ماڵدا پێویستیت بە كەرەستەی تایبەت و گرنگ هەیە، واتە هەر بەشێك لە دیكۆری ژوورەكان یان ناوەڕاستی ماڵ و هۆڵ و شوێنی دانیشتن، هەر ئەو دیكۆرەش زیاتر كار دەكاتە سەر جوانكاریی ماڵ، كە شێوەیەكی جوانتر و رازاوەتر بە ماڵەكە دەدات، هەندێك لە كەرەستەكان، هەرچەندە سوودێكی ئەوتۆیان نییە، بەڵام دەتوانین سوود لە جوانی ئەو كەرەستانە وەربگرین، وەك : مێزی ناوماڵ، هەندێكیان بۆ كەرەستە دانان، یان وەك دیكۆرێك بۆ جوانی دادەنرێن، لەگەڵ هەر یەكە لەو مێزانە، بە تایبەت مێزی شووشە، كە دیمەنێكی رازاوە و جوانی هەیە، بۆیە دەكرێ ئەو مێزە لە شووشەیە، بۆ جوانكاری یان بۆ دانانی كەرەستە لەسەری وەك گوڵدان و یان كەرەستەی دیكە لە ماڵ دابنرێن.
Top