وەرزی بەهار، وەرزی گەشت و خۆشی و سەوزبوونی گیا و دەشت و دەرە، هەر ساتێك لەو وەرزەدا،هێمای خۆشی و بەختەوەری دەبەخشێت، بەمەش كەرەستە و ئێكسسوارەكانیش، بەرەو رەنگاوڕەنگ بوون و شێوازی تازەیان لێدەردەچێ، هەر كەرەستەیەك لەو وەرزە جێگەی جوانی و رازاوەیی خۆی دەبەخشێ، بە مانای گەشانەوە و قەشەنگی رەنگ و دیزاین و دیكۆرەكانیش بەرەو تازەگەری و بچووكی و ناسكی دەچن، وەرزی بەهار بە رەنگە قەشەنگ و جوانەكانی، وای كرد كە خانمانیش بیر لە پێڵاو و سەندڵی رەنگاوڕەنگ و جوان بكەنەوە، كە هەر یەكە بە شێوەیەكی ناسك و رەوا كاری لەسەر كراوە و بۆ خانمان ئامادەكراوە، بۆیە هەر یەكە لە مۆدەی (پێڵاو كە لەگەڵ جلی فەرمی و شوێنە تایبەتەكان لەپێ دەكرێت، هەروەها سەندڵ كە تەنكە و ناسكە، دەكرێ بۆ شوێنی گشتی و حەوانە و پشوودان لە پێ بكرێت). زیاتریش لە وەرزی بەهار، سەندڵ پەسند دەكرێت، چونكە كەرەستەیەكی ناسكە و سووكە بە كێش، بۆیە لە پێكردنی خۆشە و ئازاری قاچ نادات، ئەمەش وەك كەرەستەیەكی جوان و خنجیلانەش لەگەڵ گشت جۆرە جلوبەرگ و ئێكسسوارەكانی دیكەدا خۆی دەگونجێنێ، هەروەها لەگەڵ جلی سادە و ئاسایی، بەڵام پێڵاو دەبێ لەگەڵ جلوبەرگی تایبەت و فەرمی لەپێ بكرێ.