كەڵەمستانێ یان كەرەمستانێ

كەڵەمستانێ یان كەرەمستانێ
لە كوردەواریدا چەندین یاریی خۆش و جوان هەن، كە شەوانەی كورەدەواری پێوە بەسەر دەبردرا و لە كەش و هەوایەكی خۆشدا پیاوان و گەنجانی كورد لە دیوەخان یان لە ماڵێك كۆ دەبوونەوە و یارییان دەكرد، یەكێك لەو یارییە خۆشانە بریتییە لە كۆرەمستانێ یان كەرەمستانێ، یارییەكی كۆنی كوردەوارییە و بریتییە لە یارەیەكی بە جۆش و خرۆش. دوو كەس دادەنیشی و دوو گرووپن، بەرامبەر یەكتر یاری دەكەن و جار جار ناو دەنرێن و ناویان دەنێن و جار جار دەبێتە شەڕ و پێكەنین و كە ئەم یارییەی جۆشی زۆری تێدایە، یارییەكی خۆش و بەجۆشە و لە دیوەخانی كوردەواری كراوە و ئێستاش ئەو یارییە دەكرێ.
یارییەكە بەم شێوەیە : (9) كڵاو دەهینێن و ئەنگوستیلەی تیایدا لە ناو یەكێك لەو كڵاوانە دەشێردرێتەوە، دەبێ ببینتەوە و یارەكە وەردەگرێتەوە، یەكەم جار دیتیەوە دەڵێ (چواندنی) واتە دۆزییەوە، (9) خاڵی بۆ حیساب دەكرێ، بۆ كەسی بەرامبەر بۆی هەیە (2) كڵاو ئاشكرا بكات، ئەنگوستیلە دەشێردرێتەوە لەناو دەست و پاشان دەخرێتە ناو یەكێك لەو كڵاوانە، ئەگینا یارییەكە نوێ دەبێتەوە، ئەوەی نەزانێ هەر (9) كڵاوەكە بۆ ئەوەی دیكە دەمێنێتەوە، ئەوەی (100) خاڵ بگرێ، ئەوجە دەستەگوڕ هەیە ئەویش (6) كڵاوە ئەوەی (100) خاڵی هەیە، دەستەگوڵ دادەگرێت و واتە بۆ هەرلایەك (3) بەسێ كڵاو، ئەگەر لەو (3) كڵاوە گرووپی بەرامبەر ببنەوە ئەوە لە (100) خاڵەكە (25) خاڵ كەمدەكرێتەوە، دیسان دادەنگرنەوە و ئەگەر ئەو زانی كڵاویان نەدۆزیەوە، ئەوكاتە ئەوەی (100) خاڵەكەی هەیە، یارییەكە دەباتەوە.
Top