(3) جۆرە تەسریحەی جیا بۆ قژی بووكان

(3) جۆرە تەسریحەی جیا بۆ قژی بووكان
هەنگاوی دانانی تەسریحەی قژ، بەهەر دوو رێگەی سادە و ئاڵۆز دادەنرێت و كەچی هەر تەسریحەیەك جوانی خۆی هەیە، سەبارەت بە تەسریحە، كە چەندین شێوازی جیاجیا هەیە، بەڵام زیاتر ئەو مۆدەیە دادەنرێت كە لەگەڵ شێوەی رووخساری كەسەكە، یان رەنگی جلوبەرگ جیاواز دەبێت، چونكە بوونی تەسریحەی قژ بە جۆرێكە كە هاوشێوەی بەشەكانی دیكەی جوانی بێت، لێرەدا بەهای خۆی لەدەست دەدات. لە دانانی تەسریحەدا دەبێ وریای جۆری تەسریحەكە بین لە پێش و دواوەی سەر، چونكە هەر یەكە روویەكی جوانی خۆی هەیە، كەچی خانمان زیاتر گرنگی بە بەشی پێشەوەی سەر دەدەن، لەوەش ئاگادار نین كە بەشی دواوەی تەسریحە چەند گرنگ و تایبەتە، لەم لایەنەدا باس لە تەسریحەی بووكان دەكەین، كە لایەنێكی سەرەكی و سەرەتاییە بۆ جوانكردنی بووكان، لە پێشوودا تەسریحەی ئاڵۆز بۆ بووك باوی هەبوو، لەگەڵ گۆڕانكاری لە شێوازەكانی تەسریحەدا بەرهەمی دیكەش دەركەوتوون، كە بە ئاراستەیەكی جوان و تایبەت رێگەی خۆی بۆ دادەنرێت، هەر یەكە لە تەسریحەكانی : كلۆش – مودەرەجی خاو – پەرمەنات، كە سێ جۆری دیارترین تەسریحەكانن بۆ بووك دادەنرێن، تەنانەت تەسریحەی مودەڕەجی خاو، لە ریزبەندی یەكەمدایە بە مەبەستی رازاوەكردنی قژی بووكان.
Top