بۆ یەکەمجارە هەموو فڕۆکەخانەکانی ئیسرائیل داخران

بۆ یەکەمجارە هەموو فڕۆکەخانەکانی ئیسرائیل داخران
بەهۆی ئەو شەڕەی چەند رۆژە لەنێوان ئیسرائیل و کەرتی غەززە کە بزووتنەوەی حەماس و گروپە جیهادییەکانی لێیە مووشەک بارانی ئیسرائیل دەکەن.

لەماوەی زیاتر لە حەوت رۆژە حەماس و گروپە جیهادییەکان زیاتر لە هەزار مووشەکیان بەرەو ئیسرائیل هاویشتووەو لەهەمان کاتدا فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیش کە بە درۆن ناسراون وەک بۆمب بە ئاسمانی ئیسرائیل دەرۆن و دەتەقنەوە، ئەو شێوازە وەک ئابلووقەیەکی لێهاتووە بەسەر ئاسمانی ئیسرائیل، لەمەوە فڕین و هاتووچۆی فڕۆکە مەدەنییەکانی ئەستەم کردووە کە بە ئاسمانی ئیسرائیلدا بفڕن، بۆیە ئیسرائیلیش بڕیاری داخستنی فڕۆکەخانەکانی داوە نەوەک فڕۆکەکان بەهۆی ئەو مووشەکانەوە لەئاسماندا بپێکێن و کارەساتی مرۆیی لێبکەوێتەوە.


هەرچەندە ئیسرائیل لەلای خۆیەوە گۆمەزی ئاسنین و سیستەمی دژە مووشەکی لەسەر سنووری ئیسرائیل و بەرەوڕووی کەرتی غەززە داناوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو مووشەکانەی کە لەوێوە بەرەو ئیسرائیل دەهاوێژرێن، بەڵام وادیارە ئەو سیستەمە بەرگرییە دژە مووشەکییە توانای تەقاندنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی مووشەک کە لەیەک کاتدا دەهاوژرێن نییە. و لەئەنجامی ئەو شەڕە مووشەکییە تاکو ئێستا بەداخەوە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی و سەربازی بوونەتە قوربانی.


لەمەوە ئەمریکا نێردەی خۆی بۆ ئیسرائیل ناردووە تاکو هەوڵبدات ئەو شەڕە رابگرن و کارەساتی زیاتری لێنەکەوێتەوە.


گوڵان میدیا-سلێمان









































Top