گرژیی نێوان لەندەن وئەدنبرە لەسەر ڕیفراندۆمی ئیسكۆتلەندا

گرژیی نێوان لەندەن وئەدنبرە لەسەر  ڕیفراندۆمی ئیسكۆتلەندا
گرژیی كەوتە نێوان بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاو نیكۆلا ستۆرجین سەرۆك وەزیرانی ئیسكۆتلەندا كە فشارێكی زۆری دەست پێ كردووە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم سەبارەت بە مافی چارەنووس بۆ وڵاتەكەی بە پشتیوانیی حزبەكەی كە لە هەڵبژاردنە خۆجێییەكەی ئەم دواییە سەركەوتنی بەدەست هێنا.
جۆنسۆن بە توندی ئەو ریفراندۆمە ڕەت دەكاتەوە، ئەو دەڵێت: ئەگەر ستۆرجین هەر سوور بێت لەسەر ئەم ڕیفراندۆمە بێ ڕەزامەندیی بەریتانیا ئەوا كەیسەكە دەبەینە دادگا. لەلای خۆشیەوە ستۆرجین بە تۆڕی (بی بی سی)ی ڕاگەیاندووە كە ئەمە گاڵتەجارییەو هۆشداریشی دا ئەم هەنگاوە ئەوە دەردەخات كە حكومەتی پارێزگاران دژی ڕێزگرتنە لە ئیرادەی دیموكراسیی گەلی ئیسكۆتلەندا. پارتی نیشتمانیی ئیسكۆتلەندی پێی وایە دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەوروپا دەرهاویشتەو هاوكێشەكانی گۆڕی، چونكە ئیسكۆتلەندییەكان بە ڕێژەی 62% دەنگیان داوە بە مانەوە لە یەكێتیی ئەوروپا، ئامانجی ئەو حزبەش گەڕاندنەوەی وڵاتەكەیە بۆ ئەو یەكێتییە وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ.شایانی باسە لە ساڵی 2014 ڕیفراندۆمێك لەو وڵاتە ئەنجام درا، ئەوكاتە 55%ی گەلی ئیسكۆتلەندا دەنگیان بۆ مانەوە لە شانشینی یەكگرتوو دا.

گوڵان- بەهادین جەلال









Top