ئەو گەشتیارە كوردانەی لە میسر دەست بەسەركرابوون دەگەڕێندرێنەوە كوردستان

ئەو گەشتیارە كوردانەی لە میسر دەست بەسەركرابوون دەگەڕێندرێنەوە كوردستان

دەزگای لووتكە بۆ داكۆكی لە مافی مرۆڤ ڕایگەیاند كە (32) گەشتیاری كورد، كە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لە میسر دەست بەسەر كرابوون، ئازادكران.
دەزگای ناوبراو لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كرد كە (32) هاووڵاتیی كوردی خەڵكی هەرێمی كوردستان كە بۆ گەشتیاری ڕوویان لە میسر كردبوو، لەلایەن چەند كەسێكی تەڵەكەباز فێڵیان لێكراوەو بردراونەتە سەر سنووری نێوان میسرو سووریا، لەوێ لەلایەن هێزەكانی ئەمنیی میسرەوە دەستگیركران، ماوەی پێنج ڕۆژ بوو لە دۆخێكی نالەباردا دەژیان بە هۆی كەمیی خۆراك و ئاو و شوێنی حەوانەوەیان كە لە گەراجێكی ئۆتۆمبیلی پۆلیسدا نیشتەجێ كرابوون، لە درێژەی بەیاننامەدا هاتبوو كە شوفێرێكی میسری ئەوانی دەستخەڕۆ دابوو و بردبوونی بۆ ئەسكەندەریە، بەڵام لە ناوچەیەكی قەدەغەی ئەو پارێزگایە بەجێی هێشتبوون، دواجار پاسەوانی سنووری میسری دەستگیری كردبوون بە گومانی ئەوەی گوایە دەیانەوێت بە قاچاغ بچنە ناو خاكی سووریاوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە دوای پێنج ڕۆژ لە مانەوەیان لەو بارودۆخە سەختەدا دادگای میسر دوای لێكۆڵینەوە، بڕیاری ئازادكردنی دان و دەزگای ناوبراویش هاوكاریی كردوون و خەریكی ڕێوشوێنی پێویستە بۆ ئەوەی بگەڕێندرێنەوە هەرێمی كوردستان.


گوڵان - بەهادین جەلال




Top