ژەنڕاڵێكی ئەمریكی : جیهان بەرەو سەردەمی ناسەقامگیری نیودەوڵەتی دەچێت
گوڵان میدیا
ژەنڕاڵ مارك میلی سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی ئەمریكا لە گوتارێكیدا كە لەزانكۆی هاوارد لە واشنتۆن پێشكەشی كرد ، هۆشداری ئەوەی دا كە بەهۆی هەڵكشانی هێزی چین و دەركەوتنی تەكنەلۆژیا تێكدەر وەك زیرەكی دەستكرد ، لەوانەیە جیهان پێ بنێتە سەردەمیكی ناسەقامگیری لە سەر ئاستی نیودەوڵەتی ، هەروەها ئەم سەردەمە ناسەقامگیرییەی ئێستا و ئەو وەرچەرخانە جیوسیاسیانەی روودەدەن، بەو رووداوانە بەراورد كرد كە لە میژوودا روویانداوە وەك كەوتنی رۆما و لەبەر یەكهەڵوەشانەوەی یەكێتی سۆڤیەتی پێشان و لەمبارەوە بە ئامادەبوانی راگەیاند : ئێمە بەرەو سەردەمێك هەنگاو هەڵدەگرین لەوانەیە لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی رووبەرووی سەردەمێكی ناسەقامگیری گشتگیری نیودەوڵەتی ببینەوە ، ئەو گۆرانكارییە جیوسیاسیانەی روودەدەن و، هاوكات ئەو داهێنانە تەكنەلۆژیانەی وەك ئامێری رۆبۆت و ئەو چەكانە كە خێرایان لەسەرووی دەنگەوەیە و زیرەكی دەستكرد و چەندین تەكنەلۆژیای دیكە و، بەتایبەتیش تەكنەلۆژیای تیكدەر بە شیوەیەكی زۆر نائاسایی ، لەوانەیە ئەمانە یەكلاكەرەوە بن لە بەرێوەبردی شەرەكانی داهاتوودا.
جیگەی وەبیرهێنانەوەیە ، ئەم گوتارەی میلی دوای چەند رۆژێك لە قسەكانی لوید ئۆستنی وەزیری بەرگری ئەمریكا هات ، كەهۆشداری ئەوەی دا كە ئەمریكا پیوستی بەوەیە ئامادەباشی تەواو بۆ شەڕەكانی داهاتوو بكات كە زۆر جیاوازە لەشەڕە كۆنەكان و،ئەم شەڕە تازانەش بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ بڕست لەوەزارەتی بەرگری دەبڕێت.
