نیویۆرك تایمز : بۆ جاری دووەم سعودیە و ئیران لە بەغدا كۆدەبنەوە

نیویۆرك تایمز : بۆ جاری دووەم سعودیە و ئیران لە بەغدا كۆدەبنەوە
c
گوڵان میدیا
رۆنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی ئەوەی ئاشكرا كردووە كە لەوانەیە كۆبوونەوەی داهاتووی نێوان بەرپرسانی سعودیە و ئێران لەسەر ئاستی باڵیوزەكانیان لە هەفتەی داهاتوو لە بەغدا گرێبدرێت.
ئەم هەواڵەی نیویۆرك تایمز دوای ئەو راپۆرتەی فینانشیال تایمز دێت كە پێشتر سەبارەت بەناوەركی كۆبوونەوەی یەكەمی سعودیە و ئیران بڵاوی كردبووە و ئاماژەی بەوە كردبوو كە هەردوولا باسیان لە كۆمەڵێك خاڵی ناكۆكی نیوانیان كردووە ، لەوانە شەڕی یەمەن و چەكدارەكانی سەر بە ئێران لە عێراقدأ.
هەر سەبارەت بە بەشداربووانی كۆبوونەوەی یەكەمی نێوان سعودیە و ئیران، راویژكارێكی حكومەتی ئێران بە نەهێنی بە نیویۆرك تایمزی راگەیاندووە كە لایەنی سعودی خالید حمیدان سەرۆكی ئاژانسی هەواڵگری و لایەنی ئێرانیش سەعید ئاراڤانی جیگری ئەمینداری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیران بەشدار بووە.
ئەم وتو وێژانەی نێوان ئیران و سعودیە كە لە بەغدا ئەنجامدران، دوای ئەوە هات كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەرەتای مانگی نیسان سەردانی ریازی كرد.
Top