بەرەبەیانی ئەمرۆ فرۆكەكانی ئیسرائیل هێرشیان كردە سەر شاری لازقیە لە سوریا

بەرەبەیانی ئەمرۆ فرۆكەكانی ئیسرائیل هێرشیان كردە  سەر شاری لازقیە لە سوریا

گوڵان میدیا
سەرلەبەیانی ئەمرۆ ئاژانسی هەواڵی سوریا ( سانا) بڵاویكردەوە ، لە كاتژمێر 2.18 بەرە بەیانی ئەمرۆ چوارشەمە ، فرۆكەكانی ئیسرائیل هیرشیان كردۆتە سەر شاری لازقیە و لە ئاكامدا كارگەیەكی پلاستیكی كەلوپەلی ناوماڵ و خانووی هاوڵاتیەك زیانیان پێ كەتووە و هەروەها هاوڵاتیەكی مەدەنی گیانی لەدەستداوە و 6ی دیكەش بریندار بوون.
ئاژانسی -سانا- ئەم هەواڵەی بەناوی سەرچاوەیەكی سەربازی بڵاوكردەوە و تیدا ئاماژە بەوە كراوە هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری رۆژئاوای لازقیە بووە و چەند پیگەیەكی كەناری كردۆتە ئامانج.
لە هەمانكاتدا ئاژانسی هەواڵی ئەلمانیا سەبارەت بەم هێرشانە و لەسەر زاری خەڵكی لۆكاڵی ناوشاری لازقیە بڵاوی كردۆتەوە كە لە چەند شوێنیكی ناو شار دەنگی تەقینەوە بۆمبەكان بیستراوە.
Top