تۆمارە دەنگیەكەی زەریف و ڤیدیۆكەی پاسداران گەرانەوەی ئەمریكای بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی نیمچە مەحاڵ كردووە
گوڵان میدیا
بڵاوكردنەوەی ئەو ڤیدیۆ خەیاڵیەی كە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دروستكراوە و تیایدا باڵەخانەی كۆنگریسی ئەمریكا دەتەقێنەوە و ، پەخشكردنی ئەم ڤیدیۆیە لەسەر شاشەی تەلەفزیونەكانی ئیران كە هاوكاتە لەگەڵ دزە پێكردنی تۆمار دەنگیەكەی جواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەوە پیشاندەدەن كە سوپای پاسداران خاوەنی هەموو دەسەڵاتیكن لە ئیراندا و ، ئەمەش ئەندامانی كۆماری و بەشیكیش لە ئەندامانی دیموكراتی لە كۆنگرێس نیگەران كردووە و لە هەوڵی ئەوەدان گوشارێكی گەورە لەسەر ئیدارەی بایدن دروست بكەن و ریگە لە ڤیتۆی سەرۆك بگرن بۆ ئەوەی نەتوانیت سزاكانی سەر ئێران لابەرێت و بگەرێتەوە بۆ ریككەوتنی ئەتومی لەگەڵ ئێران كە ناسراوە بەرێكەوتنی ( 5+1)
هەلویستی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش سەبارەت بە كۆبوونەوەكانی ڤێنا بۆ دووبارە گەرانەوەی ئەمریكا بۆ ناو ریككەوتنەكە روون و ئاشكرایە و لە سەر زاری ئەندامانی شاندی دانوستاندنی ئیران لە ڤێنا ئەوە دووبارە كراوەتەوە ، ئەگەر ئەمریكا راستەوخۆ هەموو سزاكانی سەر ئێران لانەبات ئەوا ئێران هیچ ئیعتوبارێك بۆ رێككەوتنی ( 5+1) دانانێت و بە ریككەوتنێكی مردوو لە قەڵەمی دەدات.
جیگەی وەبیرهێنانەوەیە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی جوزیف بایدنی سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ یوسی كۆهینی سەرۆكی موسادی ئیسرائیلی و، ئەو زانیاریانەی میدیاكانی جیهان سەبارەت بە قسەكانی بایدن بڵاویان كردۆتەوە ، بەوەی گوایە بایدن لەو كۆبوونەوەیە بە كۆهینی راگەیاندووە – گەڕانەوەی ئەمریكا بۆ ئەو ریككەوتنە رێگەیەكی دوور و درێژی لە پێشە - ، ئەمەش هێندەی دیكە كۆماری ئیسلامی لە گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا ، نائومید كردووە و ، لەمبارەوە سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران رایگەیاندووە ، - ئیران پەلەناكات ، بەڵام ناشچیتە ناو دانوستاندێكی بێهودەوە ، وەك ئەوەی ئێستا لە ڤێننا بەرێوە دەچیت، هەروەها سەبارەت بەو قسانەی هۆیەكانی راگەیاند بە ناوی سەرۆكی ئەمریكا بڵاویان كردۆتەوە، خەتیبزادە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ناتوانم رای خۆم لەسەر قسەیەك دەرببڕم كە راستیەكانی سەلمێنراو نەبێت، بەڵام سیاسەتی راشكاوانەی ئێران ئەوەیە ، دەبێت ئەمریكا زۆر بەووردی پابەندی بڕیاری 2231 نێودەوڵەتی بێت و كاتێك دەگەڕێتەوە بۆ ناو رێككەوتنەكە دەبیت بە تەواوی بەو بڕیارەوە پابەند بێت.
