كۆماری ئیسلامیی ئێران هەواڵی گۆڕینەوەی زیندانیان لەگەڵ ئەمریكا بە ڕاست نازانێت

كۆماری ئیسلامیی ئێران هەواڵی گۆڕینەوەی زیندانیان لەگەڵ ئەمریكا بە ڕاست نازانێت

چەند سەرچاوەیەكی ھەواڵ بڵاویانكردووەتەوە كە بڕیارە (???? زیندانی لەنێوان ئێران و ئەمریكا بگۆڕدرێنەوە، لە بەرامبەردا ئەمریکا (7) ملیار دۆلار پارەی بلۆککراوی ئێران ئازاد بکات.
لە لای خۆیەوە سەعید خەتیبزادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لەوە كردەوە كە بابەتی زیندانیان بابەتێكی مرۆیی بووە و هەمیشە لە ئەجێندای ئێراندا بووەو بە هەندی وەرگرتووە، ناوبراو ئاماژەشی بەوە كرد كە جگە لە دانوستان و ڕێوشوێنەکانی دیکەی تایبەت بە رێككەوتنی ئەتۆمی، هەروەها گوتی: بابەتەكە ھێشتا بەدواداچوونی بۆ دەكرێت، بەڵام ڕاپۆرتی گۆڕینەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکانەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە.
لە بەدواداچوونی ئەم پرسەشدا نێد پرایس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕوونی كردەوە كە هەواڵی ئازادکرانی پارەی ئێران دوورە لە ڕاستییەوەو لە بنەڕەتیشدا هەواڵێكی هەڵبەستراوە.
Top