ماوه‌ی دووساڵه‌ .. بۆ یەكەم جارە وەزیرانی دەرەوەی گروپی 7 لە لەندەن كۆدەبنەوە

ماوه‌ی دووساڵه‌ .. بۆ یەكەم جارە  وەزیرانی دەرەوەی گروپی 7 لە لەندەن كۆدەبنەوە
دوێنێ(دووشەممە) بۆ یەكەم جار دوای دووساڵ حەوت وەزیری دەرەوە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا كۆبوونەوە، ئامانجی كۆبوونەوەكە باشكردنی چەندی پرس و بابەتە لەوانە، كشانەوەی ئەمریكا لە ئەفغانستان، ڕێككەوتنی بازرگانی دوای دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەوروپا، بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، چین، گرژی لەگەڵ ڕووسیا.
یەكەم كۆبوونەوە ڕێگا ئاسان دەكات لەبەردەم ئەو گەشتەی بە بەنیازە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە مانگی دادێ بۆ دەرەوە ئەنجامی بدات، كە مەبەست لەم سەردانە زیندووكردنەوەی هاوكاریی نێوان هاوپەیمانە نەریتییەكانە دوای ناكۆكییەكانی سەردەمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا. وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند كە وەزیرانی دەرەوە باس لە دامەزراندنی سندووقێك دەكەن بە بەهای (15) ملیار دۆلار بۆ كۆمەككردنی وڵاتانی تازە پێگەیشتوو لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا.
وێڕای ئەو حەوت وڵاتە ( كەنەدا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ژاپۆن و ویلایەتە یەكگرتووەكان و بەریتاینا) لەندەن داواشی لە وەزیرانی دەرەوەی هەر یەك لە ئوسترالیا و هیندستان و باشووری ئەفریقیا و كۆریای باشوور كردووە لە كۆبوونەوەكە ئامادە بن. هەر لەم ڕووەوە (دۆمینیك راپ) وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، كە وڵاتەكەی سەرۆكایەتیی دەوریی گرووپەكە دەكات، ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەم كۆبوونەوانە دەرفەت دەڕەخسێنن بۆ دووپاتكردنەوەی باڵادەستیی ڕۆژئاواو دەری دەخەن كە بەریتانیا گەورەترین وڵاتانی جیهان كۆدەكاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییە هاوبەشەكان و دووپاتیشی كردەوە كە وڵاتەكەی دادپەروەرانە كاردەكات بۆ گەیاندنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بۆ سەرجەم وڵاتانی جیهان.

گوڵان – بەهادین جەلال
Top