بەرزبوونەوەی بەهای تومەنی ئێرانی كاتی یە

بەرزبوونەوەی بەهای تومەنی ئێرانی كاتی یە
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەگەری نزیكبوونەوەی وتووێژو دانوستانەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران و ئەگەری دەتهەڵگرتن لە ملیارەها دۆلاری بلۆككراوی ئێران لەئەمەریكاو وڵاتانی دیكەی ئەوروپایی، بەهای تومەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی بەرزبوونەوەیەكی كەمی بەخۆوە بینی ، چاودێران پێیان وایە ئەم هەڵبەزوو دابەزەی بەهای تومەنی ئێرانی بەرامبەر دراوی دۆلاری ئەمەریكی كاتی یە و لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەردەوام بەهای دراوی ئێرانی رووی لە دابەزین كردووە، بۆیە گەرچی بەهاكەی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی تاڕادەیەك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی بەڵام نابێت زۆر پشتی بێ ببەسترێت، ئەمەش لەبەر چەند هۆكارێك بۆ نموونە وڵاتی ئێران یەكێكە لەریزبەندی پێشەوەی ئەو وڵاتانەی پەتای كۆرۆنا زۆر بەتوندی لێیداوەو زیانی گەورەی پێگەیاندووە، هاوكات ئەگەری ئەوە هەیە بەهای بەرمیلێك نەوت لەنیوەی دووەمی ئەمساڵدا لەگەڵ بەردەوامبوونی پەتای كۆرۆنای هیندی و دابەزینی ئاستی خواست زۆر كەم بێتەوە بەمەش زیانێكی دیكەی بەداهاتی نەوتی ئەو وڵاتە دەگات، لەلایەكی دیكەوە دانوستان و گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران رێگایەكی دورودرێژی لەبەردەمدایە و لەو ماوەیەشدا بەهای تومەنی ئێرانی بە نرخێكی كەم لەهەڵكشان و داشكاندا دەبێت بەڵام هەرگیز وا بەئاسانی بەهای بەرز نابێتەوە .














گوڵان- بەشی ئابووری
Top