سوپای چاد حكومەتێكی تازە پێكدەهێنێت و ئۆپۆزیۆنیش ڕەتی دەكاتەوە

سوپای چاد حكومەتێكی تازە پێكدەهێنێت و ئۆپۆزیۆنیش ڕەتی دەكاتەوە

دوای مردنی سەرۆك ئیدریس ئەنجوومەنی سەربازیی حوكمڕان لە چاد حكومەتێكی تازەی پێكهێنا، دیبی، بەڵام ئۆپۆزسیۆن ڕەتی دەكاتەوە، بە پاساوی ئەوەی درێژەپێدەری ڕژێمەكەی پێشووە كە ئەوان بە ئومێد بوون بە یەكجاری كۆتایی بێت.
مردنی دیبی لە مانگی ڕابردوودا، بووە هۆی كۆتاییهێنان بە 30 ساڵەی حوكمڕانی ئەو سەرۆكە، ئەمەش كێشەیەكی قووڵی هێنایە ئاراوە لەنێو جوومگەكانی حوكمڕانیی ئەو دەوڵەتە كە هاوپەیمانی ڕۆژئاوایەو دەكەوێتە ناوەڕاستی ئەفریقیاوە.
هەر لە دوای مردنی دیبی ئەنجوومەنێكی سەربازی بە سەرۆكایەتی محەمەدی كوڕی دەسەڵاتی گرتەدەست و بەڵێنی دا كە لە ماوەی 18 مانگدا هەڵبژاردن ئەنجام بدات.
لەلای خۆشیەوە فەرەنسا پشتگیریی خۆی بۆ ئەم ئەنجوومەنە دووپات كردەوە، بەڵام ئۆپۆزسیۆن ڕەتی كردەوەو بە كودەتای لە قەڵەم دا و داوای كرد سوپا دەستبەرداری دەسەڵات بێت و لێ بگەڕێن حكومەتێكی ڕاگوزاری مەدەنی دابمەزرێت.
شایانی باسە هەفتەی ڕابردوو بە هەزاران هاووڵاتی ڕژانە سەر شەقام دژ بەو ئەنجوومەنە، لە پێكدادانیشدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان چەندین هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون.
Top