میدیاكانی ئیسرائیل : دیدارەكەی سەرۆكی موساد لەگەڵ جوزیف بایدن كاریگەری لەسەر هەلویستی ئەمریكا نەبووە
سەرچاوە سیاسیەكان لە تەلئەبیب سەبارەت بە دیدارە چاوەرواننەكراوەكەی نێوان جوزیف بایدنی سەرۆكی ئەمریكا و یوسی كۆهینی سەرۆكی موساد بە میدیاكانی ئیسرائیلیان راگەیاندووە ، لەگەڵ ئەوەی كۆهین ئەو نامەیەی زارەكیەی نەتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی سەبارەت بە نیگەرانی وڵاتەكەی سەبارەت بەگەڕانەوەی ئەمریكا بۆ ریككەوتنە ئەتۆمیەكەی 2015 گەیاندۆتە جوزیف بایدن ، بەڵام ئەم دیدارە هیچ شتێكی لە هەڵوێستی ئیدارەی ئەمریكا بۆ گەرانەوەیان بۆ رێكەوتنەكە ، نەگۆریووە.
بەڵام میدیا جیهانیەكان بە تایبەتیش میدیاكانی ئەمریكا باس لەوە دەكەن ، كە لە بەرنامەی سەردانی سێ شاندە باڵاكەی ئیسرائیل ( سوپا و هەواڵگری و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی) بۆ ئەمریكا ، ئەوە لە بەرنامەدا نەبووە كە هیچ كام لەو شاندانە دیداریان لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا هەبێت، هەروەها لەرووی پرۆتۆكۆلی كۆشكی سپیشەوە ، ئەوە گونجاو نیە پێش ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كۆبێتەوە، دیداری لەگەڵ بەرپرسانی خوارتر ئەنجام بدات، بۆیە ئەو میدیایانە ، داواكردنی بایدن بۆ دیداری لەگەڵ سەرۆكی موساد بەو جۆرە لیكدەدەنەوە كە ئەمە ئاماژەیە بۆ بایەخی ئیدارە بایدن بۆ گرنگی ئاسایشی ئیسرائیل لە ناوچەكەدا ، سەبارەت بە شیوازی ریكخستنی ئەم دیدارەی نێوان سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی موساد كە دوور لەچاوی میدیا ئەنجامدراو كۆشكی سپی هیچ لێدوانیكی بڵاو نەكردەوە ، میدیای ئیسرائیلی باس لەوە دەكەن، پاش ئەوەی كۆشكی سپی یوسی كۆهین بۆ دیداری جۆزیف بایدن ئاگادار دەكەنەوە ، راستەوخۆ كۆهین پەیوەندی بە نەتانیاهۆەوە دەكات و نەتانیاهۆش نامەیەكی زارەكی پیدەدات بۆ ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا لە ئاستی نیگەرانیەكانی ئیسرائیل بەرامبەر بە مەترسی چەكی ئەتومی و رۆكێتە بالیستیەكانی و باڵادەستی ئێران لەناوچەكە تێبگات، بەڵام ئەمانە نەبوونە هۆكاری ئەوەی بایدن لە هەڵویستی بۆ گەرانەوەی بۆ رێكەوتنەكە پاشگەز بیتەوە، بە پێچەوانەی دیووە نەرێنیەی كە میدیای ئیسرائیلی باسی دەكەن ، میدیا جیهانیەكان باس لەوە دەكەن پاش تەواو بوونی دیدارەكەی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا ، كۆهین بە تەلەفون ئاكامی دیدارەكەی بە نەتانیاهۆ راگەیاندووە و بە كۆبونەوەیەكی بەرهەمدار بۆ ئاسایشی ئیسرائیل و مانەوەی باڵادەستی سەربازی ئیسرائل لە ناوچەكە وەسفی كردووە.
