كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان دەستی پیكرد لە 11ی ئەیلوولی داهاتوو پرۆسەكە كۆتایی پێ دێت

كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان دەستی پیكرد  لە 11ی ئەیلوولی داهاتوو پرۆسەكە كۆتایی پێ دێت


رۆژی شەمە، 1ی ئایاری 2021 هێزەكانی ئەمریكا دەستیان بەپرۆسەی كشانەوە لە ئەفغانستان كرد و، بریارە هەتا 11ی ئەیلوولی داهاتوو پرۆسەكە كۆتایی پێبیت و ، هیچ هێزێكی ئەمریكی و ناتۆ لەو وڵاتە نەمێنن.

بەرواری 1ی ئایار بۆ دەسپێكردنی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان، بەرەنجامی ئەو ڕێكەوتنەیە كە ئیدارەی پێشووی ترەمپ لەگەڕ هیزەكانی تالیبان ئیمزای كردبوو ، لەگەڵ ئەوەی بەپێی ئەو رێكەوتنە دەبوو هیزەكانی ئەمریكا لەم بەروارە بەتەواوەتی كشابوونایەوە، بەڵام ئیدارەی تازەی ئەمریكا بەسەرۆكایەتی جوزیف بایدن ، هەموو هەوڵێكی خستەگەر بۆ ئەوەی پیش 1ی ئایار ریككەوتنی ئاشتی لە نیوان تاڵیبان و حكومەتی ئەفغانستان بە ئەنجام بگەیەنێت و تالیبان بە شدار ئەو حكومەتە كاتیە بكات كە زەمینە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەفغانستان خۆش دەكرد و ، وا بریاریش بوو كە تالیبان بەشدار ئەو كۆبوونەوەیە بكات كە بەچاودێری نەتەوەیەكگرتووەكان بریار بوو لە توركیا ئەنجامبدرێت، بەڵام مەرجەكانی تالیبان بوونە رێگر و نەتوانرا ئەو كۆبوونەوە نیودەوڵەتیە بۆ چارەسەری كێشەی نێوان تالیبان و حكومەتی ئەفغانستان ئەنجام بدرێت.

چاودێرانی باردۆخی سیاسی ئەفغانستان ، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە وڵاتە بە مەترسیەكی گەورە بۆ سەر ئایندەی ئاسایشی حكومەتی ئەفغانستان دەزانن و مەزندەی ئەوە دەكەن كە دوای كشانەوەی تەواوی هێزەكانی ئەمریكا و ناتۆ ، ئەوا هێزەكانی تاڵیبان وەرچەرخان لەو بۆ شاییە دروست دەكەن كە ئێستا بە – بۆشایی دەسەڵات- لە ئەفغانستان ناو دەبرێت و ، تالیبان خۆی ئەو بۆشاییە پڕدەكاتەوەو، هیچ بە دووری نازانن كودەتایەكی سەربازی و سیاسی بەسەر حكومەتی ئەفغانستان بكات و هەمان ئەو ئیماراتە دروستبكاتەوە كە لە ساڵی 2001 ئەمریكا ، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ رووخاندنی پێكهێنا.

(ئامادەكرنی گوڵان)
Top