تەلەفزیۆنی CNN: دوای بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان ، قاعیدە شەری سەرتاسەری دژی ئەمریكا رادەگەیەنیت
لە دیمانەیەكی تایبەتی تەلەفزیۆنی - سی ئێن ئێن- كە رۆژی 30ی نیسانی 2021 بڵاوی كردۆتەوە ئاماژە بەوە دەكاتە لە دیمانەیەكی تایبەتی سی ئێن ئێن لەگەڵ دوو سەركردەی رێكخراوی قاعیدە كە -بەرێگەی كەسێكی دیكە- ئەنجامیانداوە ، راشكاوانە جەختیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە راستەوخۆ دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان ، ریكخراوی قاعیدە شەری سەتاسەری دژی ئەمریكا رادەگەیەنیت هەتا ئەو كاتەی تەواوی هیزەكانی ئەمریكا جیهانی ئیسلامی بە جێدەهێڵن. هەروەها لەدریژەی قسەكانی ئەو دوو سەركردەییەی قاعیدە بۆ سی ئێن ئین كردوویانە ، زۆر سوپاسی هیزەكانی تالیبانیان كردووە كە هەتا ئیستا دریژەی بە شەری خۆی دژی ئەمریكا داوە و، لەهەمانكاتیشدا موجاهیدەكانیشیان لەلایەن ئەفغانیاكانەوە پارێزراو بووە و، بەمەش قاعیدە توانیوویەتی دریژە بە لە تەواوی و ڵاتانی ئیسڵمی دریژە بە چالاكیەكانی خۆیان بدەن و، پاش كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان ، ئەوا ریكخراوی قاعیدە بە هاوپەیمانی لەگەڵ هیزەكانی تاڵیبان شەری سەرتاسەری دژی ئەمریكا رادەگەیەنن.
سەرسامی تەلەفزیونی سی ئین ئین بەرامبەر وەڵامدانەوەی بەرپرسانی قاعیدە بۆ دیمانە لەگەڵ میدیا ، لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە كەناڵی ناوبراو پێشتر زۆر هەوڵیداوە كە پەیوەندی بەسەرانی قاعیدەوە بكات، بەڵام سەرانی قاعیدە خۆیان لەوەڵامدانەوە پاراستووەو نەیان ویستووە قسە بۆ هیچ میدیایەك بكەن، هەر بۆیە وەڵامدانەوەیان لەم كاتەدا كە 10یەمین سالیادی كوشتنی ئوسامە بن لادنی سەرۆكی پیشووی ریكخراوی قاعیدەیە و هەروەها دوابەدوای گوتارەكەی جوزیف بایدنی ئەمریكا كە بریاریدا هێزەكانی ئەمریكا ئەفغانستان دەكشێنێتەوە و رایگەیاند: ( بن لادن مرد ، ریكخراوی قاعیدە لە ئەفغانستان لەبەر یەك هەڵوەشاوە ، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە كۆتایی بەو شەرە بی كۆتاییە بهێنین).
(ئامادەكرنی گوڵان)
