بەهۆی كۆرۆنای هیندییەوە دووبارە مەترسی داڕمانی بەهای نەوت دەكرێت

بەهۆی كۆرۆنای هیندییەوە دووبارە مەترسی داڕمانی بەهای نەوت دەكرێت
بڵاوبوونەوەی مەترسیداری كۆرۆنای هیندی تەنیا زیانی بەبازاڕ و ئابووری ئەو وڵاتە نەگەیەندووە، ئەوەتا بازاڕە داراییەكان داشكانیان بەخۆوە بینیوەو دووبارە مەترسی ئەوەش دەكرێت بەهای نەوت روو لەداشكان بكاتەوە، بەتایبەتی ئەگەر ئەم پەتایە بەشێوەیەیەكی بەربڵاو لە وڵاتاندا بڵاوبێتەوە، وڵاتی هیندستان سێیەم گەورە بەكاربەری نەوتە لەجیهاندا و كەرتی پیشەسازیی ئەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەربڵاوپشت بەنەوتی وڵاتانی كەنداوو ئێران و عێراق دەبەستێت، لەگەڵ خراپبوونی زیاتری بارودۆخی هیندستان مەترسی ئەوەی لێدەكرێت پووكانەوەو بێبازاڕییەكی زۆر روو بكاتە ئەو وڵاتە و بەدوای خۆیدا كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو لەبازاڕە جیهانیەكاندا دروست بێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی پەتای كۆرۆنای هیندی كاریگەریی زۆری لەسەر چالاكییە ئابوورییەكانی هیندستان و ئەو وڵاتانەش دروست كردووە كە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنای هیندیان تێكەوتووە. لەدوا ئاماردا بەهای نەوتی خاو بەرێژەی لە 2.50% رووی لەكەمبوونەوە كرد بەڕادەیەك نەوتی برێنت بووە 66 دۆلار و 50 سەنت











گوڵان- بەشی ئابووری


Top