كۆمپانیای فەیسبووك تەنیا لە 3 مانگی ئەمساڵدا 9 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار قازانجی كردووە

كۆمپانیای فەیسبووك تەنیا لە 3 مانگی ئەمساڵدا  9 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار قازانجی كردووە

– گوڵان-
گەورە كۆمپانیای فەیسبووك لە چارەكی ئەمساڵی 2021 دا قازانجێكی گەورەی بەدەست هێناوە، بەڕادەیەك قازانجەكانی تەنیا لەماوەی 3 مانگی ئەمساڵدا گەیشتۆتە 9 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار ، ئەمەش لەدوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆناو قەدەغەكردنی هاتوچۆو كەرەنتینە قەبارەی قازانجەكانی بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر زیادیكردووەو تادێت ژمارەی بەشداربووان و بەكارهێنانی ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتی یە روو لەزیادبوون دەكات بەڕادەیەك هۆكارەكانی دیكەی راگەیاندن و گەیاندن و پەیوەندی و گواستنەوەی تێپەڕاندووە، لەئێستادا جگە لەبوارەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی لایەنی ئابووری و بازرگانی و دارایی گەشەی گەورە بەخۆوە بینیوە، بەتایبەتی لەرووی كڕین و فرۆشتن و رێكلامەوە، هەربۆیە واچاوەڕوان دەكرێت لەگەڵ بەردەوامبوونی پەتای كۆرۆنا قازانجەكانی فەیسبووك روو لەهەڵكشان بكات.
Top