گرنگیدان بە وزە نوێبووەكان لە 2023 دا بەهای بەرمیلێك نەوت كەم دەكاتەوە

گرنگیدان بە وزە نوێبووەكان لە 2023 دا  بەهای بەرمیلێك نەوت كەم دەكاتەوە

– گوڵان-
لەتازەترین دیراسەتدا كە گەورە كۆمپانیای وود ماكنزی تایبەت بە توێژینەوەی وزەو كانزاكان بڵاوی كردۆتەوە ، لەدوای ساڵی 2023 بەهای بەرمیلێك نەوت ساڵانە 10 دۆلار دێتە خوارەوە بەهۆی زیادبوون و گرنگیدان بە پرۆژەكانی وزە نوێبووەكان و كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی جیهانی، لەئێستادا بەدەیان گەورە كۆمپانیاكان گرنگی بە پرۆژەكانیتایبەت بە وزە نوێبووەكان دەدەن، كە تێچوونی بەرهەمهێنانی وزەیان كەمەو بەدۆستی ژینگە دادەنرێت ، بەمەش خواست لەسەر نەوت كە لەئێستادا رۆژانە 96.5 ملیۆن بەرمیل نەوتە روو لە كەمبوونەوە دەكات، ئەم توێژینەوەیەش زەنگێكی مەترسیدارە بۆ ئەو وڵاتانەی بودجەكانیان گرنگیەكی رادەبەدەر دەدەن بەداهاتی فرۆشتنی نەوت.
Top