ژه‌نراڵ ماكینزی جه‌خت ده‌كاته‌وه : به‌م زوانه له عێراق ناكشێنه‌وه
له درێژه‌ی لێدوانه‌كانیدا، ماكینزی ئاماژه‌ی به‌وه كرد " شه‌ڕی دژی داعش كۆتایی نه‌هاتووه، بۆ یه من له‌و بروایه‌دام كه به‌م زووانه له عێراق ناكشێینه‌وه، هه‌روه‌ها زیاد له‌مه ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد ، ئاینده‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له میانه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق دیاری ده‌كرێت ، سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی هاوكاری له‌شه‌ڕی دژی داعش‌یش، ماكینزی خۆشحاڵی خۆی بۆ هه‌ولی هاوبه‌شه‌كانیان و چالاكی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق پیشاندا، كه توانراوه به‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه هێرشه تیرۆریستیه‌كانی داعش شكست پێبهێنن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ، ژه‌نراڵه ئه‌مریكیه‌كه ئاماژه‌ی به‌بوونی نفوزێكی گه‌وره‌ی ئێران له عێراقدا كرد و گووتی " ده‌ستێواردانی ئێران له عێراقدا راسته‌وخۆ هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق ، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌شه بۆ ئێمه به هه‌مان شێوه به‌هه‌ره‌شه‌ش بۆ عێراق له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت. سه‌باره‌ت به‌م قسانه‌ی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له په‌رله‌مانی عێراق " به‌و مه‌رجه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرێت" قسه‌كانی كینیزی بۆ ئاژانسی " العربی الجدید" پشتراستكردۆته‌وه و پێی راگه‌یاندوون " هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ته‌واوی ئه‌و هێزه بیانیانه‌ی ئێستا له عێراقدان ، به داواكاری ره‌سمی حكومه‌تی عێراق و له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هاتوون، بۆیه سه‌ره‌نجامیش هه‌ر ده‌بێت به وت‌و وێژو دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ئه‌م پرسه یه‌كلای بكریته‌وه,
