هێرشێكی خۆكوژی بۆسەر بەڕێوەبەرایەتیی ئەمن لە كەركووك شكستی هێنا
بە پێی ڕاگەیاندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش لە عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە هەوڵێكی خۆكوژی بۆسەر بەڕێوەبەرایەتیی ئەمن لە كەركووك شكستی هێنا، لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە كە خۆكوژێك بە پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوەوە هەوڵی داوە هەڵبكوتێتە سەر بەڕێوەبەرایەتییەكە، بەڵام هێزە ئەمنییەكان تەقەیان لێ كردووەو كوشتوویانە.
هەر لە ئەنجامی تەقە كردنەكە، دوو كارمەندی ئەمن بە سووكی برینداربوونە..
هەرچەندە عێراق بەر لە چەند ساڵێك ڕایگەیاندبوو كە كۆتایی بە جموجۆڵی داعش هێناوە، بەڵام تا ئێستاش ئەو هێرش و پەلامارانە ناوە ناوە بۆسەر دامەزراوەو بارەگا ئەمنی و سەربازییەكان هێشتا درێژەی هەیە.
گوڵان: بەهادین جەلال
