بازرگانی ماددە بێهۆشكەرەكان لەلوبنان وڵاتانی دەوروبەر دەگرێتەوە

بازرگانی ماددە بێهۆشكەرەكان لەلوبنان وڵاتانی دەوروبەر دەگرێتەوە
ئامادەكردنی گوڵان
دوای ئاشكرابوونی گەورەترین قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەكان لەلایەن پۆلیسی گومرگی سعودییەوە كە لە خاكی لوبنانەوە نێردرابووە ئەو وڵاتە، كە بەهۆیەوە وڵاتی سعودییە هێنانی كاڵاو بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی لوبنانی قەدەغە كرد ، هەریەك لەوڵاتانی كوێت و ئیمارات و عەمان و بەحرێن پاڵپشتی بڕیارەكەیان كرد، لەلایەن خۆیانەوە دەسەڵاتدارانی لوبنان ناڕەزایەتی توندیان لەسەر بڕیارەكەی سعودییە دەربڕی .
زیادبوونی بازرگانیكردن بەماددە هۆشبەرەكان لەلایەن بازرگانەكانی ماددە هۆشبەرەكان لەلوبنان و ناردنە دەرەوەی بۆ وڵاتانی دەوروبەر كە بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەو قەیرانی دارایی و ئابوورییەوە وڵاتی لوبنان دووچاری بووە، وایكردووە ئەم بازرگانی یە نایاساییە بەشێوەیەكی زۆر بڵاوبێتەوە و كاریگەریی لەسەر وڵاتانی دەوروبەریش بكات، تەنانەت هەندێك ئاژانسی هەواڵ باس لەوە دەكەن كە كەسانی دەستڕۆشتوو سیاسی و حزبە گەورەكانی ئەو وڵاتە لەم بارزگانییە نایاسایی یەدا تێوەگلاون.
Top