وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا : موسڵمانانی وڵاته‌كه‌مان قوربانی ده‌ستی تیرۆرن و ده‌بێت بیانپارێزین
ئاژانسه‌كانی میدیای فه‌ره‌نسی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه یاسایه‌كی نوێ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌واڵگری به فه‌رمی دوێنی پێشكه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی فه‌ره‌نسا كراوه و ، له‌مباره‌وه‌ش جیرالد دارمانین وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند ، له ده‌سپێكی ولایه‌تی سه‌رۆك ماكرۆن له‌ساڵی 2017 ه‌وه ، توانیوومانه 37 پلانی ده‌سترێژی تیرۆریستی له فه‌ره‌نسا پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه موسڵمانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی قوربانی ده‌ستی تیرۆرن و ئه‌ركی سه‌رشانیانه كه پارێزگاریان بكه‌ن.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا دوای ئه‌وه‌هات كه دوێنێ چوارشمه حكومه‌تی فه‌ره‌نسا پرۆژه‌ی یاسایه‌كی تازه‌ی بۆ قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر و هه‌واڵگری ئاشكرا كرد ، ئامانج له‌م یاسا تازه‌یه‌ش ریگرتنه له هێرشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر، به‌تایبه‌تیش له‌میانه‌ی چاودێریه‌كی چرتر و گه‌وره‌تری بنكه‌ی توندره‌وه‌كان.
ئه‌م پرۆژه‌یه كه ماوه‌ی چه‌ند مانگیكه ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دوێنی پێشكه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا كرا ، شایه‌نی باسه چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌وه به‌رپرسێك له پۆلیسی فه‌ره‌نسا له‌ناو بنكه‌ی پۆلیسیه‌كه‌یدا كوژرا ، پاشا لێكۆڵینه‌وه به‌رپرسان ئاشكرایان كرد مه هێرشێكی تیرۆریستی بووه.
