فەرەنسا و بەریتانیا و ئەمریكا پێشوەختە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی سوریا رەتدەكەنەوە
ئامادەكردنی - گوڵان
وا بڕیارە كە لە 26س ئایاریداهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە سوریا ئەنجامبدرێت ، بەڵام وەك پێشتریش ئاشكرابووە كە رژیمی ئەسەد ریگە هاوڵاتیانی سوریا لە تاراوگە بەشداری بكەن و كۆمەڵێك مەرجی قورسیشی بۆ كاندید كردن لە ناوەوەی وڵات داناوە و ، وەك چاودێران ئاماژەی پێدەكەن ئەم رێوشوینانەی رژیمی ئەسەد گرتوویتە بەر هەمووی بۆ ئەوەیە كە بەتەنها خۆی كاندیدی سەرەكی بێت و بۆ چەند ساڵێكی دیكە لەسەر كورسی دەسەڵات بمینیتەوە و ، بەبینانووی شەرعیەتی هەڵبژاردنەوە خۆڵ بكاتە چاوی رای گشتیەوە.
بەڵام پێشوەختە و پێش ئەوەی ئەو هەڵبژاردنە ئەنجامبدرێت ، دوێنی 28ی نیسانی 2021 هەر سێ ئەندامی – فەرەنسا،بەریتانیا ،ئەمریكا- لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی كە هەرسێكیشیان ئەندامی هەمیشەیی ئەو ئەنجوومەنەن ، پێشوەختە ئەو هەڵبژاردنەیان رەتكردەوە و بە هەڵبژاردنیكی ساختە لە قەڵەمیاندا، بەڵام وەك ئاژانسی رویتەرز بڵاوی كردۆتەوە ، رووسیا دژی ئەم هەڵویستە سێ قۆڵیەی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەمریكا بووە.
