سەبارەت بە (بۆمبی ئەتۆمی و ئێس ٤٠٠) ئەمریکا دژی ئێران و تورکیایە
بلینکن"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەلێ: ئیران مەترسییە لەسەر ناوچەکە بەهۆی بەرنامە ناوکییەکەی و پاڵپشتییەکەی لە تیرۆرو تۆقاندن و هۆکاری ناسەقامگیرییە لەتەواوی رۆژهەلاتی ناوەڕاست.
لەبەرئەوە وا پێویست دەکات ئێمە بەتەواوی خۆمان ئامادە بکەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرش و مەترسییانەی ئێران بۆ تێکدانی سەقامگیری و پاڵپشتییەکەی لە تیرۆروتۆقاندن کە لەناوچەکەدا بە بەردەوامی دەیکات.
هەروەها بلینکن ئاماژەی بەوەشدا کە ناکۆکیان لە گەڵ تورکیاشدا هەیە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە تورکیا بە ئاشکرا دەڵێ: کڕینی (رۆکێتی ئێس ٤٠٠)ی روسی لەلایەن تورکیا پێچەوانەی پابەندییەکانی ئەندامێتییەکەیەتی لە پەیماننامەی باکووری ئەتلەسی.
هەر سەباەت بە (رۆکێتی ئێس ٤٠٠)ی روسی پەیوەندییەکانی واشنتن و ئەنقرە ناکۆکی تێکەتووە، چونکە ئەمریکا پێیوایە کڕینی ئەو رۆکێتانەی روسی لە لایەن تورکیاوە مەترسی و هەڕەشەیە بەرامبەر فڕۆکە جەنگییەکانی (ئێف-٣٥)ی ئەمریکی کە ئەمریکا پێشتر بە تورکیای فرۆشتبوو، بەو هۆیەوە ئەمریکا ناچار دەبێت تەواوی بەرنامەی پێدان و فرۆشتنی فڕۆکەی (ئێف-٣٥) لەگەڵ تورکیا رابگرێت.
لە لایەکی دیکەوە ئێران دەیەوی گفتوگۆکانی ڤییەننا وەک کارتێکی فشار بەکاربهێنێ بۆ هەڵگرتنی ئەو ئابڵوقەیەی بەسەر ئێران دانراوە لە ساڵی( ٢٠١٨)ـەوە لەلایەن ئەمریکاو هاوپەیمانان.
لە هەمان کاتدا ئەمریکا بۆ چەندین جار باس لەوە دەکات کە نایەوێ ئێران ببێتە خاوەنی چکی ئەتۆمی و دەیەوێ ئێران واز لەپاڵپشتی تیرۆرو تۆقاندن بهێنێ و چیدیکە نەبێتە هۆکاری ناسەقامگیری لەناوچەکەدا ئەوە مەرجی هەر رێککەوتنێکی داهاتوویشە.
