وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دامركاندانه‌وه‌ی توره‌یی شه‌قام په‌رله‌مانی پاكستان چاو به داواكاری ده‌ركردنی باڵیوزی فه‌ره‌نسا ده‌خشێنێته‌وه
ئاماده‌كردنی: گوڵان
بزاڤی توندره‌ویی ئیسلامی ( لبیك پاكسان) كه ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵی خۆپیشاندان و ئه‌نجامدانی كاری توندوتیژی و به‌به‌رمته‌گرتنی پۆلیسی پاكسانه دژ به لێدوانه‌كانی پار ساڵی ئه‌مانوئێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كه راشكاوانه رایگه‌یاند بڵاو كردنه‌وه‌ی وینه‌ی كاریكتۆری به‌شێكه له ئازادی راده‌ربرین و حكومه‌تی فه‌ره‌نسا رێگری لێ ناكات‌و، له‌به‌رامبه‌ریشدا بزاڤی " لبیك پاكسان" ئه‌و لێدوانه‌یان به كوفر به‌رامبه‌ر ئیسلام داناوه ، داوا ده‌كه‌ن كه ده‌بێت حكومه‌تی پاكسان باڵیوزی فه‌ره‌نسا له وڵاته‌كه‌ی ده‌ربكات، له یه‌كدوو هه‌فته‌ی رابردوو حكومه‌تی پاكستان داواكاری ئه‌م توندره‌وانه‌ی به توندی ره‌تده‌كرده‌وه و پێی وابوو كه داوایه‌كی له‌وجۆره ده‌وڵه‌تی پاكسان وه‌ك وه‌حشی له‌به‌رچاوی جیهان وێنا ده‌كه‌م، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی توندوتیژیه‌كان و بڵابوونه‌وه‌ی له‌چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته ، په‌رله‌مانی پاكستان بریایدا كه چاو به‌و داواكاریه‌دا بخشێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژیه‌ی شه‌قام دابمركێتته‌وه كه بزاڤی توندرۆیی ئیسلامی " لبیك پاكستان" له پشته‌وه‌یه‌تی ، سه‌باره‌ت به‌م پرسه شێخ ره‌شید ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی پاكستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئێمه ئه‌و داوایه به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه بۆ په‌رله‌مان ئه‌وجا نازانین په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن یان نه ، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی بزاڤی " لبیك پاكستان" جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه هه‌تا په‌رله‌مان ئه‌و داوایه په‌سه‌ند ده‌كات خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
