هه‌ڵكشانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهان نیگه‌رانی دروستكردووه
ئاژانسی بی بی سی به‌وجۆره وه‌سفی ته‌نگژه‌ی بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هیندستان ده‌كات كه هه‌تا له هه‌موو جیهاندا كۆنترۆڵی ئه‌م په‌تایه نه‌كرێت ئه‌وا هیچ كه‌سێك له جیهاندا سه‌لامه‌ت نابێت , ئه‌م په‌تایه وڵات له دوای وڵات وێران ده‌كات ، هه‌ر بۆیه بی بی سی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و دیمه‌نه ترسناكانه‌ی له هیندستان ده‌یبین ته‌نیا به ته‌نگژه‌ی ئه‌و وڵاته نیه به‌ڵكو ته‌نگژه‌ی هه‌موومانه ، ئه‌م ڤایرۆسه ئاشكرای كرد كه چۆن جیهان هه‌مووی پێكه‌وه گرێ دراوه ، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك نه‌هامه‌تیه‌كانی به‌هۆی ئه‌م پهیتایهوه بگاته ئاستێكی به‌رز ئه‌وا زۆر نزیكه كه وڵاتانی دیكه‌ش بڵاو ببێته‌وه. هه‌رله‌م چوارچێوه‌یه‌دا و سه‌باره‌ت به مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه، بی بی سی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه ، هه‌تا له‌گه‌ڵ پیاده‌كردنی هه‌موو ریوشوێنهكانی خۆپاراستن وه‌ك ( دانانی رێگری له‌سه‌فه‌ركردن، كهرهنتیهنه و ، وه‌رگرتنی چه‌ندین ریوشوێنی دیكه) به‌ڵام هه‌تا ئێستای مه‌ترسی دزه‌كردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه هه‌یه ، هه‌ر بۆ نموونه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه له‌دواین گه‌شتی فرۆكه‌وانی له ده‌لهی پایته‌ختی هیندستانه‌وه بۆ هۆنگ كۆنگ ، 50 گه‌شتیاری هیندستان هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون، بۆیه ئه‌م گه‌شتیارانه به‌ئاسانی ئه‌م ڤایرۆسه له‌وڵاتێكه‌وه ده‌گوازنه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه.
له‌لایه‌كی دیكه و هه‌ر سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسی ئه‌م ڤایرۆسه دكتۆره سومیا سوامیناسان گه‌وره زانیای ریكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گووتوویه‌تی : ئه‌م ڤایرۆسه سنور و نه‌ته‌وه و ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز و ئایین ناناسێت، هه‌ر بۆیه ئه‌و كاره‌ساته‌ی له هیندستان روویداوه به داخه‌وه لهههمانكاندا له وڵاتانی دیكه‌ش رووده‌ده‌ن.
ئاژانسی بی بی بسی هۆكارێكی دیكه‌ی مه‌ترسی هه‌ڵكشانی بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ی هیندستان بۆ ئه‌وه گێرایه‌وه، جۆری ئه‌م ڤایرۆسه‌ی كۆرۆنا جۆرێگه له ڤایرۆسێكه‌وه وه‌رچه‌رخانی به‌سه‌ر هاتووه به‌ناوی B.1.617 و هه‌ندێك جاریش پێی ده‌ڵێن ( دوانه‌ی وه‌رچه‌رخاو) ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دووڤایرۆسهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و زۆر به به‌ر فراوانی بڵاوده‌بێته‌وه و ته‌نانه‌ت ته‌نه دژه‌كانیش زۆر به ئاسته‌م ده‌توانن رێگری له بڵابوونه‌وه‌ی بكه‌ن ، به‌ڵام زانایان هه‌تا ئێستا له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه‌ن تاچه‌ند ئامێری به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤ له ئاستیدا توانا له ده‌ست ده‌دات. هه‌ر بۆیه ریكخراوی ته‌ندروستی جیهانی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت سنورێك بۆ رێگرتن له بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه دابنرێت ئه‌وا ده‌بێت ئاستی پێدانی پێكوتان دوو هینده زیاد بكرێت
