به‌تۆمه‌تی به‌زاندنی هێڵی سور، داوای لێپرسینه‌وه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌كرێت
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا دوێنێ دوشه‌ممه بۆ به‌غدا، له‌كاتی نزا و پاڕانهوهیهكدا، قاسم سوله‌یمانی به "پاڵه‌وانی شه‌ڕی دژ به داعش" ناوبرد و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی خێرای شه‌قامی ئێرانی لێكهوتهوه، سه‌عید خه‌تیب زاده وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، باسی له‌چاوپێكه‌وتنێكی نهێنی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف كرد و وتی، "رێوڕه‌سمه‌كه نهێنی بوه و نازانین كێ بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
وته‌كانی زه‌ریفی به "كوشتنێكی سیاسی ترسنۆكانه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كوژران" وه‌سفكرد
له لایه‌كه‌ی دیكه‌شدا مه‌نوچه‌هر موته‌قی وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، وته‌كانی زه‌ریفی به "كوشتنێكی سیاسی ترسنۆكانه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كوژران" وه‌سفكرد، هاوكات محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ، پشتیوانی له سوله‌یمانی كرد و رایگه‌یاند، سوله‌یمانی رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕ و دیپلۆماسیدا هه‌بو.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی په‌رله‌مانی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی تۆمه‌تباركرد به "به‌زاندنی هێڵی سور"
مه‌نسور حه‌قیقه‌ت پور، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی په‌رله‌مانی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی تۆمه‌تباركرد به "به‌زاندنی هێڵی سور" ئه‌حمه‌د ئه‌میر ئابادی فه‌رهانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانیش، داوایكرد، لێكۆڵینه‌وه له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بكرێت به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه.
خه‌ندان-
