واشنتن: هاوكاری به‌په‌له ده‌گه‌یه‌نینه هیندستان
له‌ئاستی باڵا پلانی ئه‌وه دارێژراوه كه هاوكاری به‌په‌له له‌بواری چاودێری ته‌ندروستی پێشكه‌شی ته‌ندروستی هیندستان بكه‌ین
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، جین ساكی وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه، به‌هۆی دۆخی خراپی ته‌ندروستی له‌هیندستان له‌ئاستی باڵا پلانی ئه‌وه دارێژراوه كه هاوكاری به‌په‌له له‌بواری چاودێری ته‌ندروستی پێشكه‌شی ته‌ندروستی هیندستان بكه‌ین.
ئامانجیشمان رزگاركردنی ئه‌و وڵاته‌یه له‌و دۆخه خراپه‌ی كه به‌هۆی كۆرۆناوه تێیكه‌وتوه
ئاشكراشیكرد، به‌زویی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نێن و ئامانجیشیان رزگاركردنی ئه‌و وڵاته‌یه له‌و دۆخه خراپه‌ی كه به‌هۆی كۆرۆناوه تێیكه‌وتوه.
به‌هۆی زۆربونی رێژه‌ی به‌رچاوی مردن و توشبون به‌كۆرۆنا، حكومه‌تی هیندستان فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی بۆ گه‌یاندنی ئۆكسجین بۆ ناوه‌نده‌كانی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به‌كارهێناوه، چه‌ند وڵاتێكی ده‌ره‌كیش له‌نێویاندا سه‌نگافوره هاوكاری كردوه.
دوێنێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هیندستان بڵاویكرده‌وه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا ژماره‌ی پێوانه‌ییان له‌توشبون به‌كۆرۆنا تۆماركردوه، 349 هه‌زار و 691 كه‌س زیاتر له‌رۆژی پێش‌و توشی كۆرۆنا بون، ژماره‌ی توشبونی رۆژانه بۆ 16.96 ملیۆن به‌رزبوه‌ته‌وه، ده‌ریشكه‌وتوه له‌هه‌ر چوار خوله‌كێكدا كه‌سێك به‌هۆی كۆرۆناوه ده‌مرێت.
خه‌ندان
