وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا داوای چونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌وڵاته‌كه‌ی ده‌كات
ته‌رابڵوس پێداگری له چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له لیبیا ده‌كات به‌تایبه‌ت هێزه‌كانی توركیا
به‌پێی هه‌وڵێكی میدیاكانی لیبیاك نه‌جلا مه‌نقوش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا له دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئیتاڵیادا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "ته‌رابڵوس پێداگری له چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له لیبیا ده‌كات به‌تایبه‌ت هێزه‌كانی توركیا".
له ده‌سه‌ڵاتی ئەم حکومەتەدا نیه رێککەوتنه نێوده‌وڵتیه‌كان هەڵبوەشێنێتەوە
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نجومه‌نی باڵای دوڵه‌تی لیبیا لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگەیاند، "به‌پێی ماددەی 6 (شه‌ش) له نه‌خشه‌رێگای حكومه‌تی لیبیا، له ده‌سه‌ڵاتی ئەم حکومەتەدا نیه رێککەوتنه نێوده‌وڵتیه‌كان هەڵبوەشێنێتەوە یان هەمواریان بکاته‌وه".
دژی مانه‌وه‌ی هه‌ر هێزێكی ده‌ره‌كین له لیبیا، به‌ڵام نابێت ئه‌و پرسه بكرێته موزایده‌ی سیاسی
ئه‌نجومه‌نی باڵای دوڵه‌تی لیبیا ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاریه له‌وباره‌یه‌وه باسی له‌وه‌شكرد، "پێویسته رێز له‌و رێككه‌وتننانه بگیرێت كه له‌گه‌ڵ توركیا واژۆكراون و هه‌مو ئه‌و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ش رێزییان لێبگیرێت، ئێمه دژی مانه‌وه‌ی هه‌ر هێزێكی ده‌ره‌كین له لیبیا، به‌ڵام نابێت ئه‌و پرسه بكرێته موزایده‌ی سیاسی ده‌بێت هه‌موان بزانین جیاوازی له نێوان هێزی به‌كرێگیرا و هێزی فه‌رمی وڵاتان هه‌یه".
له ئێستادا لیبیا پڕبوه له هێزی به‌كرێگیراوی روسی و هه‌ندێكی دیكه
هاوكات لای خۆیه‌وه حزبی داد و بونیاتنانی لیبیا کە لە ئیخوان موسلیمین-ەوە نزیکە ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پرسی داواكردنی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا "به‌راستی جێگه‌ی گومانه"، له ئێستادا لیبیا پڕبوه له هێزی به‌كرێگیراوی روسی و هه‌ندێكی دیكه، چه‌ندین راپۆرتیشیان به‌ده‌ستگه‌یشتوه كه باس له‌وه‌ده‌كات چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ لیبیا گواستراوه‌ته‌وه و راده‌ستی هێزه‌كانی حه‌فته‌ر كراون.
له ساڵی 2019دا حكومه‌تی ویفاقی نیشتیمانی لیبی دو لێكتێگهیشتننامهی له‌گه‌ڵ توركیا واژوكرد، كه یه‌كێكیان له‌بواری سه‌ربازی و ئه‌منیدا بوه، كاتێك خه‌لیفه حه‌فته‌ر ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له ته‌رابلوسی پایته‌خت ده‌ستپێكرد له‌به‌رامبه‌ردا توركیا هێزه‌كانی له رۆژئاوای ئه‌و وڵاته بڵاوەپێكرد.
نه‌جلا مه‌نقوش، یه‌كه‌م خانمه له لیبیا پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا وه‌رده‌گرێت له‌و حكومهتەی كه له ئه‌نجامی دیالۆگی سیاسی لیبی به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دامه‌زرا، ئه‌و حكومه‌ته‌ش كار له‌سه‌ر رێكخستنی هه‌ڵبژاردن له‌و وڵاته ده‌كات، كه بڕیاره (كانونی یه‌كه‌م/12)ی ئه‌م ساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
خه‌ندان-
