ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-4-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، فەرەنسا، رووسیا، تورکیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ئەرجەنتین، پۆڵەندا، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، ئێران، ئۆکرانیا، پیرۆ، ئەندەنووسیا، چیک، باشووری ئەفریقیا، هۆڵەندا، کەنەدا، چیلی، رۆمانیا و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 118 ملیۆن و 856 هەزار و 4 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا سێ ملیۆن و 73 هەزار 741 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.
باسنيوز
