سه‌رۆك كۆماری چاد كوژرا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20/4/2021، ئیدریس دیبی ئیتنۆ، سه‌رۆك كۆماری چاد، دوای 30 ساڵ حوكمڕانیی وڵاته‌كه‌ی، له شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرووپه یاخیبووه‌كاندا له باكووری وڵاته‌كه‌ی، پێكرا و ئه‌مڕۆش به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
جه‌نه‌ڕاڵ عه‌زم برماندوا ئهگۆنا، گوته‌بێژی فه‌رمیی سوپای چاد بڵاوی كرده‌وه، كه ئیدریس دیبی، له كۆتایی هه‌فته له شه‌ڕی گرووپه‌كاندا بریندار بووبوو و ئه‌مڕۆش به كاریگه‌ریی برینه‌كه‌ی گیانی له ده‌ست دا.
سه‌رۆك كۆماری چاد، دوای 30 ساڵ حوكمڕانیی وڵاته‌كه‌ی، له 11ـی نیسانی ڕابردوو، جارێكی دیكه بووه‌وه سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی و 79.32%ـی ده‌نگه‌كانی به ده‌ست هێنا.
باسنيوز
