ئێران به‌نێوه‌ندگیری عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه به‌فه‌رمی ره‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕێت
ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له عێراق رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان تاران و به‌غدا له‌ئاستێكی زۆر باشدایه و له‌چه‌ندین بواری رۆشنبیری و ئابوری له‌به‌ره‌و پێشچونه، ئێرانیش پاڵپشتی عێراق ده‌بێت له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ جیهانی عه‌ره‌بی، به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به نێوه‌ندگیری به‌غدا بۆ نه‌هێشتنی بارگرژییه‌كانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه.
ئێران پێشوازی له‌هه‌ر جوڵه‌یه‌ك ده‌كات به ئامانجی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی دراوسێ بنرێت
وتیشی،" ئێران پێشوازی و پشتیوانی و هاندانی هه‌ر جوڵه‌یه‌ك ده‌كات به ئامانجی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی دراوسێ بنرێت، به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان".
ئیره‌ج مه‌سجدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بونی سوپای ئه‌مریكا له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و ناوچه‌كه نییه، چونكه عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش له توانایاندا هه‌یه، ئاسایشی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
خه‌ندان-
